هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی باڵەی ئێران لە دوایین یاری خۆی لە کێبڕکێی چوار ساڵەی ئوفا لە ڕووسیا بەرامبەر بێلاڕوس یاری کرد و بە ئەنجامی 3-2 دۆڕا.
تیپەکەی ڕۆبێرتۆ پیاتزا لە کۆمەڵەی یەکەم و چوارەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام کۆمەڵەی دووەم و سێیەم و پێنجەمی دۆڕاند. شتێکی سەیر و سەمەرەی یارییەکە لە کۆمەڵەی پێنجەمدا بوو، کە بێلاڕوس بە ئەنجامی 15-7 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و هەڵبژاردەی ئێران تەنانەت نیوەی خاڵەکانی ڕکابەریشی تۆمارنەکرد.
بیلاڕوس کە دواجار لە ڕیزبەندی جیهانی FIVB پلەی 48ی بەدەستهێنابوو، لەم یارییەدا توانی لە ئێران بباتەوە. هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران پێشتر لە یەکەم یاری پاڵەوانێتییەکەدا بە ڕووسیا دۆڕابوو و لە یاری دووەمیشدا لە کوبای بردبووەوە.
یاریزانانی نیشتمانی ئێران ئامادەکاری دەکەن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی ئاسیا کە لە ژاپۆندا بەڕێوەدەچێت.