ئەنجومەنەکەلەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی جام کوردی نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی شۆرای ئیسلامیی ئێران، محەمەد باقر قاليباف کۆبووەوە ."
راگهیندراوهكه ڕوونیشی کردووەتەوە کە "لە دیدارەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی جێی بایەخی هاوبەش کرا، لە سەروویانەوە ئاڵوگۆڕی شارەزاییەکان و هەماهەنگی لە دۆسیە یاساییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا."
قالیباف جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ چوونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بە دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ حکومەت و گەلی عێراق هەژمار دەکرێت. هیوادارین ئەم چوونەدەرەوەیە بە شێوەیەکی تەواوەتی لە زەوی و ئاسمانی عێراقدا بێتە دی.