قالیباف لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە گەشەی سەربازیی ئێران کرد و وتی: "ئەمڕۆ گەیشتووینەتە قۆناغێک کە دەتوانین هەر خاڵێکمان بوێت بە موشەک لێی بدەین، بێ ئەوەی هیچ بەربەستێک لە بەردەمماندا بێت."

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بەراوردێکی نێوان ڕابردوو و ئێستای هێزە سەربازییەکانی ئێرانی کرد و وتی: "لە ساڵانی بەرگریی پیرۆزدا تەنانەت تەلە دڕکاوییان پێ نەدەفرۆشتین و مەودای تۆپخانەکانمان تەنها ١٤ بۆ ١٥ کیلۆمەتر بوو، تەنانەت گوللە تۆپەکانیشمان بە جیرەبەند بەکاردەهێنا، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی ئەو کولتوورەی بەرگرییەوە، گەیشتووینەتە ئەو توانستە."

قالیباف هەروەها ئاماژەی بە دۆخی ئێستای وڵات کرد و وتی: "ئەمڕۆ لەم شەڕە تێکەڵاوەدا (ئابووری، سەربازی، دیپلۆماسی و ...) هەرگیز خۆبەدەستەوە نادەین و وڵات پەک ناخەین. ئێمە بەهێزەوە وەڵام دەدەینەوە، هەر وەک چۆن تا ئێستا وەڵاممان داوەتەوە و دوژمنمان لە هەموو مەیدانەکاندا بێدەسەڵات کردووە."

لە کۆتایی وتارەکەیدا، قالیباف یادی فەرماندە شەهیدەکانی کردەوە و باسی لە ڕۆڵی گرنگی ئەوان کرد لە دروستکردنی ئەو کولتوورەی کە ئێستا بە پشتیوانی وڵاتەکە دادەنرێت.