بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حسێن ئەفشین، بریکاری تەکنەلۆجیا و ئابووریی و زانست ــ بنەمای سەرۆککۆمار، لە میانەی گەشتێکی بۆ کرماشان و سەردانێکی بۆ تاوەری تەکنەلۆجیای کرماشان، هەڵکەوتەی سنووری پارێزگای کرماشان و نزیکیی لە بازاڕی عێراقی بە توانایەکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی هەناردەکردنی بەرهەمە زانست ــ بنەماکان لە قەڵەمدا.

ناوبراو وتی: بەرنامەیەکی تایبەتی هەناردەکردن بۆ پارێزگا سنوورییەکان پەرەی پێدەدرێت، کرماشان دەتوانێت ببێتە یەکێک لە ڕێگاکانی بەستنەوەی بەرهەمە زانستییەکانی وڵات بۆ بازاڕەکانی ناوچەکە و بەتایبەت عێراق بە کەڵک وەرگرتن لە توانای پارکە تەکنەلۆژییەکان.

ئەفشین زیادی کرد: لە کرماشان بەشێک لە توانای پارکی تەکنۆلۆژیا بۆ بواری هەناردەکردنی بەرهەمە زانست‌ــ بنەماکان تەرخان دەکرێت بۆ ئەوەی ئەم کۆمەڵگە بتوانێت ڕۆڵێکی چالاکتر بگێڕێت لە بەستنەوەی بەرهەمە تەکنۆلۆژییەکانی وڵات بە بازاڕی عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.

بریکاری سەرۆککۆمار هەروەها ئاماژەی بە چالاکییەکانی 103 کۆمپانیای زانست ــ بنەما لە پارێزگاکە کرد و وتی: ڕێبازە نوێیەکەی پاڵپشتی تەنیا بۆ زیادکردنی ژمارەی کۆمپانیاکان نییە، بەڵکو هەوڵ دەدرێت بۆ یارمەتیدانی ئەو گروپانە، کە لە چوارچێوەی زنجیرە بەهاکاندا، بگەنە چارەسەرکردنی کێشە ڕاستەقینەکانی وڵات و ئامادەبوونی کاریگەرتر لە بازاڕەکاندا.

ئەو کۆمپانیاکانی چالاک لە ناوچە سزادراوەکان، بابەتە ستراتیژییەکان، پێداویستییە تەکنەلۆژییەکانی وڵات و ئەو بەرهەمانەی کە توانای هەناردەکردنیان هەیە، وەک ئەولەویەتەکان بۆ پشتیوانی بریکاری زانستی ناو برد.

ئەفشین هەروەها پەسەندکردنی ئاسانکاری و پشتیوانی بۆ کۆمپانیاکانی زانست ــ بنەما لە کرماشان ڕاگەیاند و وتی: هەوڵێک دراوە بۆ جێبەجێکردنی بەشێک لە پرۆسەکانی پشتیوانی بەبێ پێویستی بەدواداچوونی درێژخایەن لە تاران.

ناوبراو هەروەها پەرەپێدانی ژێرخانی تاقیگەیی و پشتیوانی لە یەک یان دوو زنجیرە بەهای ئەولەویەتەکانی پارێزگاکەی وەک بەرنامەکانی دیکەی ڕاگەیاند و زیادی کرد: جگە لە کەرتی تەکنەلۆژیا، پیشەسازییە داهێنەرەکان لەوانە ئەنیمەیشن و یارییە کۆمپیوتەرییەکانیش لە کرماشان پاڵپشتی دەکرێن.