بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شەفێعی، قایمقامی قەسر شیرین، ڕایگەیاند: پرسی دواکەوتنی ناردنی کاڵای بازرگانی و بەدواداچوون بۆ داواکاری کاسبکاران و هەروەها نوێنەری خەڵکی قەسر شیرین، سەرپول زەهاب و گیلان غەرب پەرلەماندا لە ڕێگەی دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوونی بۆ کرا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: دوای بەدواداچوون لەگەڵ فەرماندەی سنووری پارێزگای قەسر شیرین، بڕیار درا کە لە ڕۆژی شەممە 7ی خەرمانانەوە ڕۆژانە 500 بارهەڵگر لە مەرزی فەرمی خوسرەوییەوە ڕەوانەی عێراق بکرێت.
شەفێعی جەختی لەوە کردەوە: بەردەوامی ناردنی ڕۆژانەی ئەم ژمارەیە لە بارهەڵگر پەیوەستی بە قبوڵکردنی لایەنی عێراقی هەیە و ئەگەر هیچ بەربەستێک نەمێنێت ئەوا ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت.
قایەقامی قەسر شیرین وتی: ئەم ڕێوشوێنە بە ئامانجی کەمکردنەوەی دواکەوتنی ناردنی بار و چارەسەرکردنی کێشەی بازرگاران و ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری خوسرەوی گیراوەتەبەر.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە توانای بازرگانی سنووری خوسرەوی زیادی کرد: لە ئێستادا تێکڕای ڕۆشتنی ڕۆژانەی بارهەڵگرەکان لەم سنوورەوە لە نێوان 400 بۆ 450 یەکەدایە و ئاسن و جۆرەها سەوزەوات، شیری تۆز، کەرەستەی بیناسازی و کاشی لە گرنگترین بابەتەکانی هەناردەکردنی ئەم دەروازەیەن.