هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی بالەی تەمەن خوار ١٧ ساڵانی ئێران بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا بە بردنەوەی ٣-٠ لە ئەرجەنتین گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جیهانی. لە قۆناخی پێشکۆتایی کێبڕکێکە لە شاری دۆحەی قەتەر، قوتابیانی ئاراش سادقیانی بە ئەنجامی ٢٥-١٩، ٢٩-٢٧ و ٢٥-١٣ لە ڕکابەرەکانیان بردەوە.
ئەمە شەشەمین سەرکەوتنی لەسەریەک بوو بۆ لاوانی ئێران لەم پاڵەوانێتییەدا؛ پێشتر تیمەکە لە جەزائیر و چینی تایپە و پاکستانی بردبووەوە. هەروەها سینا حەزرەتی بە تۆمارکردنی ٢٣ خاڵ وەک گۆڵکاری ئێران لەم یارییەدا دەستنیشان کرا.
لە یارییەکەی دیکەی قۆناغی پێش کۆتاییدا، فەرەنسا بە بردنەوەی ٣ _ ١ لە بەرازیل سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی، بۆیە ئێران و فەرەنسا میوانداری یاریی کۆتایی دەکەن. هەروەها یاریی ڕیزبەندی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین پێش یاری کۆتایی بەڕێوەدەچێت.
لەگەڵ سەرکەوتنی ئێران بۆ یاری کۆتایی، بۆ یەکەمجار میدالیای زیوی جیهانی لە بەشی تەمەن خوار ١٧ ساڵان یەکلایی کرایەوە. یاری کۆتایی نێوان ئێران و فەرەنسا ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی ئاب کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.