یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە، کە لە هاوینی 2024 لە یانەی ماینزەوە پەیوەندی بە بەنفیکاوە کردووە، ڕەنگە ئێستا تەنها ساڵێک دوای مانەوەی لە پورتوگال یانەکەی بەجێبهێڵێت.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەنفیکا ئامادەیە بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە پێش داخستنی پەنجەرەی گواستنەوەی یاریزانان ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاویان پێ بگات.

ئیتیحاد پێشتر هەوڵێکی دابوو بۆ گواستنەوەی بارێرۆ و دانوستانەکانی نێوان هەردوولا مانگی ڕابردوو دەستیپێکرد، بەڵام دواجار یانە سعودییەکە بڕیاریدا گفتوگۆکان ڕابگرێت. ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و یانەی ئیتیحاد جارێکی دیکە پەیوەندی بە بەنفیکاوە کردووە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەگەری ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە بکات.

باریرۆ لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە یاریزانێکی سەرەکی هەڵبژاردەی لۆکزامبۆرگ و بەشێکی بەرچاوی ژیانی وەرزشی لە تۆپی پێی ئەڵمانیا بەسەر بردووە.