هەڵبژاردەی نیشتمانیی باڵەی ئافرەتانی ئێران لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا و بۆ بەدەستهێنانی پشکێک بۆ ئۆڵۆمپیادی لۆس ئەنجلۆس بە ئەنجامی 3-o بە چین دۆڕا.

هەڵبژاردەی باڵەی ئافرەتانی ئێران کە پێشتر توانی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە ڕیزی 4 تیپی سەرەکیدا بێت بە بردنەوە بەرامبەر ئەندەنوسیا، بۆ دووەمجار بە چینی میوانداری دۆڕا. ئێران بە ئەنجامی 25-22، 25-12 و 25-19 کێبڕکێیەکەی دۆڕا.

ئێران لە قۆناخی سەرەتاییدا 2 سەرکەوتنی هەبوو بەرامبەر بە چینی تایپە و عێراق و یەک دۆڕانیش بەرامبەر بە چین و لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لە ئەندەنوسیای بردەوە.

چین و تایلەند ڕکابەری لەسەر نازناوی پاڵەوانێتی دەکەن. هەروەها هەڵبژاردەی ئێران و ژاپۆنیش لە ڕیزبەندییەکەدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. براوەی پاڵەوانێتییەکە پشکی بەشداری ئۆڵۆمپیاد وەردەگرێت، هەروەها 3 تیپی سەرەکی پشکی جیهانی وەردەگرن.