بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە پشتبەستن بەم بانگەوازە، تەنیا ئەو کۆمپانیایانە کە کەسایەتی یاساییان هەیە کە لە ناوچەی ئازادی قەسر شیرین تۆمار کراون، ڕێگەیان پێدەدرێت بەشداری بکەن و بە مەرجی یەکسان، کۆمپانیا ناوخۆییەکانی ناوچەکە و پارێزگای کرماشان ئەولەویەتیان پێدەدرێت.

کۆمپانیاکانی داواکار دەبێت لانیکەم دوو ساڵ ئەزموونی پەیوەندیداریان هەبێت لە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ویشکانی یان ناوچە ئازادەکان.

هەروەها کۆمپانیا تازە دامەزراوەکان دەتوانن بە هاوکاری و پاڵپشتی ئەو کۆمپانیایانە بەشداربن لەم بانگەوازەدا کە، پێشینەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و پێشکەشکردنی گرێبەستی فەرمییان هەیە.

بەڵگەنامە پێویستەکان بریتین لە پێشکەشکردنی بەیاننامەی دارایی وردبینیکراو، دوایین فۆڕمی باج، تێکڕای حیسابی ساڵی ڕابردوو کە لانیکەم 5000 ملیار ڕیاڵە، بڕوانامەی بەسبوونی دارایی بانکی بەلایەنی کەمەوە 500 ملیار ڕیاڵ، بڕوانامەی مێژووی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، بەیاننامەی هاوردەکردن و گرێبەست بۆ دابینکردنی پارچە و خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن.

هەروەها پێویستە کۆمپانیا هەڵبژێردراوەکان گەرەنتی بانکی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان یان چەکی تایبەتی تۆمارکراو بە بڕی 5000 هەزار ملیار ڕیاڵ بەناوی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین و پابەندبوون بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن و پارچەی یەدەگ بۆ ماوەی لانیکەم حەوت ساڵ دابین بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین، هەڵبژاردنی کۆمپانیاکان بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت؛ سەرەتا لیژنەی ئۆتۆمبێل پێداچوونەوە بە بەڵگەنامەکانی داواکاران دەکات و کۆمپانیا شایستەکان بە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەناسێنێت بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن و لە کۆتاییدا دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی کۆمپانیا یان کۆمپانیا شایستەکان دەدات.

دوا وادەی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان تا کۆتایی دەوامی ڕۆژی شەممە 21ی خەرمانانی 1405 دیاری کراوە و پێویستە داواکاران بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەڵگەنامەکانیان لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی بازرگانی پیشەسازی قەسرشیرین لە سنووری پەروێزخان پێشکەش بکەن.

بۆ زانیاری زیاتر ژمارە 083-43029000 ڕاگەیەندراوە.