ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند: لە کاردانەوە بە دەستدرێژی ئاسمانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر خاڵەکانی سیستان و بەلووچستان و هورمزگان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گورزی قورس و لە دوژمنی خراپ و خراپەکاری ئەمریکا دەدەن.
ڕاشیگەیاند: سوپای تیرۆریستی ئەمریکا تا زیاتر پێداگری لەسەر خراپەکاری ناوچەکە بکات، زیانەکانی زیاتر و قورستر دەبێت.
ئێمە چەندین جار ڕامانگەیاندووە و دیاریمان کردووە کە لە هیچ بارودۆخێکدا سازش لەسەر مافەکانی نەتەوەی قارەمانی ئێران ناکەین و تێچووی قورس بەسەر دوژمنی ئەمریکادا دەسەپێنین.