یانەی مانچستەر سیتی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئێنزۆ فێرناندێز ڕاگەیاند، ئەو یاریزانەش دوای کۆتاییهێنان بە هاوکارییەکانی لەگەڵ یانەی چێڵسی گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ سیتیزنەکان واژۆکرد. نرخی گواستنەوەی یاریزانەکە بە 125 ملیۆن پاوەند ڕاگەیەندرا، کە یەکێکە لە گرانترین گواستنەوەکان لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا، ئێستا فێرناندێز درێسی مانچستەرسیتی لەبەر دەکات.
دوای دانوستانی درێژخایەنی نێوان هەردوو یانەکە، لە ئەنجامدا گواستنەوەکە کۆتایی هات. مان سیتی ماوەیەکی زۆر بوو چاودێری دۆخی فێرناندێزی دەکرد و دواجار توانی ڕەزامەندی چێڵسی وەربگرێت بۆ فرۆشتنی. یاریزانەکە خۆی حەزی لە گواستنەوەی بۆ یانەی مانچستەر سیتی بوو، ئەمەش ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکاندا.
فێرناندێز لە ماوەی یاریکردنی لە یانەی چێڵسی بووبووە یاریزانێکی سەرەکی لە هێڵی ناوەڕاستدا، بەڵام لە کۆتاییدا هەر دوو لایەن بڕیاریان دا لەیەکتر جیاببنەوە. چێڵسی بڕە پارەیەکی بەرچاو لە فرۆشتنی یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی وەردەگرێت، هاوکات مانچستەر سیتی یاریزانێکی ناوەڕاستی گەنجی بۆ پێکهاتەکەی زیاد کردووە.
گواستنەوەی فێرناندز بەشێکە لە پلانی مان سیتی بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست. یانەکە لەم گواستنەوەیەدا وەبەرهێنانێکی زۆری لەم کردووە و ئێستا بە زیادکردنی فێرناندێز بژاردەی زیاتری دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی هێڵی ناوەڕاست.