جام کوردی - هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پۆستێکی فەیسبوک پرسە و هاوخەمی بۆ خانەوادەی ئەو کەسانە دەربڕی کە لە رووداوەکەی سنە گیانیان لەدەستدا و ئومێدی چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئامادەیی پارێزگای سلێمانی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک بە پارێزگار و خەڵکی شارە جوانەکەی سنە دووپات کردەوە.

ڕۆژی شەممە لە رێگای سنە بۆ هەمەدان، شۆفێری تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە تانکەرەکە ئاگری گرت و 11 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربوون.

بۆ هەواڵی پێوەندیدار کلیک بکە