بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی مەسعوودی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی ئێران، ئاماژەی بە کردەوەکانی ئەم کۆمیسیۆنە کرد لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا و ڕایگەیاند کە پەرەپێدانی هەناردەکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و بەرفراوانکردنی بازرگانیی سنووربەزێن، بوارگەلێکی گرنگی چالاکیی کەرتی تایبەتن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە میانی بەڕێوەچوونی پێشانگایەکدا بە ئامادەبوونی شاندی دەرەکی و وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق کۆبوونەوەیەک بۆ بەستنەوەی چالاکوانانی ئابووری ئێران بە توانای هەناردەکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بەڕێوەچوو، هەروەها کۆمیسیۆنی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی ئێرانیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کۆمپانیا ئێرانییەکان.

مەسعوودی هەروەها کۆبوونەوەیەکی لە ژووری بازرگانی ئێران بە ئامادەبوونی نوێنەرانی عێراق، ئەفغانستان و ڕووسیا ڕاگەیاند و وتی: لەم کۆبوونەوەیەدا بە هاوکاری فیدراسیۆنی تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی ئێران، کۆبوونەوەی B2B لە نێوان کۆمپانیا ئێرانییەکان و لایەنە بیانییەکان بەڕێوەچوو، کە دەتوانێت کاریگەر بێت لە پەرەپێدانی هەناردەکردنی نەرم ئامێر و خزمەتگوزارییەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی ئێران، "ئیکۆسیستەمی بازرگانی سنووربەزێن"ی بە یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی چالاکییەکانی کۆمیسیۆن زانی و دەشڵێت: بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکان و ژووری بازرگانی ئێران، کۆبوونەوەی کارناسی لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکان و وەزارەتی ئابووری بەڕێوەچووە و ئەم بابەتە تا ئێستاش بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

مەسعوودی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی شەڕ و پەکخستنی ئینتەرنێت کرد لەسەر کاروبارەکان لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا و وتی: بەدواداچوون بۆ زیانەکانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی کۆمپانیاکان و هەوڵدان بۆ باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت بابەتی دیکەی کۆمسیۆن بووە.

ناوبراو هەروەها کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ستادی ژیری دەستکرد و گروپە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدواداچوون بۆ پرسەکانی چالاکانی ئابووری دیجیتاڵی و کێشەکانی پلاتفۆرم ڕاگەیاند.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەکنەلۆژیا و زانیاری ژووری ئێران بە ئاماژەدان بە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسەتی ئێران بۆ بەشداری لە پێشانگای GITEX دوبەی، ڕایگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ناوەندە حکومییەکان و کەرتی تایبەت و بە هاوکاریی فیدراسیۆنی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی ژووری ئێران بەڕێوەچوو.

مەسعوودی جەختی لەوەشکردەوە: تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی یەکێکە لە ژێرخانە گرنگەکانی وڵات و پاڵپشتیکردنی کۆمپانیا زیانلێکەوتووەکان و دامەزراندنی سەقامگیری لە ژێرخانی پەیوەندییەکان و دابینکردنی ڕێگەیەک بۆ هەناردەکردنی خزمەتگوزارییە تەکنەلۆژییەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی ئەم کەرتە و زیادکردنی ڕۆڵی، لە ئابووری وڵاتدا.