جەختیشی کردەوە: کشانەوەی تاکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێکخراوی JCPOA و سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار ڕەگی قەیرانی ئەتۆمی ئێرانە و پێداگری لەسەر گەڕانەوەی سزاکانی سەر ئێران ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.
نوێنەری چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەنجوومەنی ئاسایش ساڵی ڕابردوو کۆتایی بە پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران هێنا و سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنەکە هیچ مۆڵەتێکی نییە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی ٩٠ ڕۆژە یان بانگهێشتکردنی کۆبوونەوە لەسەر ئەم بابەتە.
نوێنەری چین بە قووڵی پەشیمان بووەوە لە پێداگریی بەشێک لە ئەندامانی بۆ گەڕاندنەوەی بەزۆر سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران، هەروەها بە فاکتەری قووڵکردنەوەی درزەکان و بەربەستێکی جددی لە بەردەم یەکلاکردنەوەی سیاسی ئەم مەلەفەدا زانی.