کێبڕکێی جامی ئەستێرەکانی جیهانی لە بەشی لاوان لە لایەن شاری چیبا لە ڕووسیا بەڕێوەچوو و "ئەمیر عەلی مێحرابی" نوێنەری شایستەی بۆکسێنی ئێران بە بردنەوەی میدالیای زێڕ نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.
نوێنەرانی وڵاتانی ڕووسیا، ئێران، کوبا، بەرازیل، بێلاڕووس، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، قیرغیزستان، مەنگۆلیا، تونس، لیبیا، کامێرون، کینیا، زامبیا، باشووری ئەفریقا، ئەنگۆلا، نەیجەر، نامیبیا، کۆمۆرۆس بەشدارییان لە پێشبڕکێکەدا کرد.
بۆ بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ لەم پێشبڕکێیەدا، مێحرابی لە بۆکسێنەرانی تاجیکستان، ڕووسیا، قیرغیزستان و ڕووسیای بردەوە. بە وەستان لەسەر پلەی یەکەم، جگە لە بردنەوەی پشتێنی پاڵەوانێتی و میدالیای زێڕ لەم پێشبڕکێیەدا، خەڵاتی شەش هەزار دۆلاریشی بۆ ئەم پێشبڕکێیە بەدەستهێنا کە پاداشتێکی زۆر گرانبەهایە لە بواری بۆکسێن لە وڵاتی ئێراندا. ئەمیر عەلی مێحرابی پێشتر میدالیای زێڕی پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیای بەدەست هێنابوو.