بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەواد وەحیدی، بریکاری کاروباری پەرلەمان، یاسایی و پاریزگاکانی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشت و گوزار و پیشەی دەستی، لە دیدارێکدا لەگەڵ پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: نزیکیی ئەم پارێزگایە لە عێراقەوە توانایەکی گونجاوی بۆ پەرەپێدانی گەشتیاری تەندروستی دابین کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: میوانداری کردنی بەرفراوانی زیارەتکارانی ئەربەعین لە کرماشان هەروەها دەرفەتێکی بەنرخە بۆ ناساندنی شوێنی مێژوویی سەرنجڕاکێش، سروشت و کولتووری پارێزگاکە بە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.
وەحیدی بە ئاماژەدان بە پێگەی کرماشان لە پیشەی گەشتیاری وڵاتدا وتی: ئەم پارێزگایە یەکێک لە ناوەندەکانی گەشتیاری ئێرانە و لە بواری مێژوویی و سروشتیدا توانای بێهاوتای هەیە.
بریکاری وەزیری میراتی فەرهەنگی ئامادەیی وەزارەتی بۆ پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی چەندین فێستیڤاڵی نیشتمانی له کرماشان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشدا: بەڕێوەبردنی ئەم جۆره بۆنانە دەتوانێت هاوکار بێت له ناساندنی توانای فەرهەنگی و مێژوویی و گەشتیارییەکانی ئەو پارێزگایە.
ناوبراو هەروەها جەختی لە ناساندنی شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی کرماشان بە گەشتیاران کردەوە و هاوکارییەکانی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی بۆ ڕاکێشان و ناساندنی وەبەرهێنەران بۆ دروستکردنی هۆتێل لەو پارێزگایە ڕاگەیاند.
بریکاری کاروباری پەرلەمان، یاسایی و پارێزگاکانی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی ڕایگەیاند: پرسی زیادکردنی پارە بۆ میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی کرماشان و بەدواداچوونی تۆماری جیهانیی "تاق وەسان" لە لایەن ئەم وەزارەتە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
لەم دیدارەدا، مەنوچێهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان، ئاماژەی بە زیاتر لە 4 هەزار و 200 بەرهەمی تۆمارکراوی نیشتمانی، تۆمارکردنی جیهانی نووسراوی بێستوون و دیمەنی کولتووری سروشتی هەورامان، هەڵکەوتەی سنووری پارێزگاکە لەگەڵ عێراق، توانای گەشتوگوزاری تەندروستی و ڕۆڵی کرماشان لەسەر ڕێڕەوی زیارەتکارانی ئەربەعین، داوای بەهێزکردنی بودجە و پاڵپشتیکردن لە وەبەرهێنانی کرد لە بوارەکانی گەشتیاری و میراتی کولتووری و پیشەسازی دەستیدا.
حەبیبی هەروەها جەختی لە پەرەپێدانی ژێرخانی نیشتەجێبوون و ئاسانکاری بۆ چالاکییەکانی کەرتی تایبەت و تەرخانکردنی پشکێکی زیاتر لە سەرچاوە نیشتمانییەکان بۆ پڕۆژە گەشتیارییەکانی پارێزگاکە کردەوە.