بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سۆهراب سەلیمی وتی: بەشێک لە کۆمپانیا ئێرانییەکان کە مێژوویەکی دوورودرێژیان لە بازاڕەکانی دەرەوە هەیە، لەوانەش بواری بیناسازی نەخۆشخانەکان لە عێراق، زانیارییەکی تەواویان نییە لەسەر توانا پاڵپشتییەکانی ئێستا، لە کاتێکدا دەکرێت گەرەنتی دەرئەنجامدانی کاری باش و پارەی پێشوەختەیان بۆ دابین بکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکارهێنانی ئەم پشتگیریانە دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ دەستەبەرکردنی کاش و پاراستنی سەرمایەی کۆمپانیاکان و تەواوکردنی پڕۆژە نێودەوڵەتییەکان لە کاتی خۆیدا.
سەلیمی هەروەها باسی لە دەرکردنی بڕوانامەی هەناردەکردنی خزمەتگوزاری و نەهێشتنی پابەندبوونەکانی دراوی بیانی و لێخۆشبوونی باج کرد وەک دەرفەتی دیکەی ئەگەری بۆ هەناردەکارانی خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری.