لامین یەمال لە چاوپێکەوتنێکی ورددا لەگەڵ بەرنامەی "یونیڤێرسۆ ڤاڵدانۆ" لە تۆڕی مۆڤیستار پڵەس سەبارەت بە یەکێک لە بابەتەکانی مشتومڕاوی لەم ڕۆژانە لە تۆپی پێدا قسەی کردووە، ئەویش پێوەرەکانی هەڵبژاردنی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بووە. ئەستێرەی تەمەن 19 ساڵەی بارسێلۆنا پێی وایه تێڕوانینی ئەم خەڵاته به بەڕاورد به سەڕدەمی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڕاوە.
یامال ڕوونیشیکردەوە، لە سەردەمی باڵادەستی میسی و ڕۆناڵدۆ بۆ زۆر کەس ڕوون بوو کە کام یاریزان لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی جیهاندایە و ڕکابەری سەرەکیش لە نێوانیاندا دروست بوو. بە بۆچوونی ئەو ئێستا هۆکارەکانی وەک ژمارەی جامەکان و ئاماری گۆڵەکان زۆر کاریگەرییان لەسەر هەڵسەنگاندنی یاریزانان هەبووە.
ئەستێرەی بارسێلۆنا بۆ ڕوونکردنەوەی بۆچوونەکەی نموونەی نازناوی چامپیۆنزلیگی هێنایەوه. بۆ یامال بردنەوەی جامەکە پاداشتێکە بۆ ئاستی تیپێک و بردنەوەی ئەوروپا مەرج نییە بەو مانایە بێت کە باشترین یاریزانی جیهانیش لە هەمان تیپەوە هەڵبژێردرێت. ئەو پێی وایە هەڵسەنگاندنی تاکەکەسی دەبێت سەربەخۆ لە شانازییەکانی تیمەکە ئەنجام بدرێت.