بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە دیداری نێوان بریکاری ڕێکخەری کاروباری ئابووری پارێزگای کرماشان و بەرپرسانی ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایە و ئیدارە لاوەکیەکان، پێداچوونەوە بە تواناکانی کەرتی کشتوکاڵ و ڕێگاکانی زیادکردنی بەرهەمهێنان، پەرەپێدانی پیشەسازییەکانی پرۆسێسکردن و چالاککردنی تواناکانی هەناردەکردن کرا.

لەم دیدارەدا، سەرۆکی ڕێکخراوی ئەندازیاری کشتوکاڵی و سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کرماشان بە ئاماژەدان بە تواناکانی بەردەست لە کەرتی کشتوکاڵدا، جەختی لە سەر پێویستی دانانی تێرمیناڵی هەناردەکردن و پەرەپێدانی شارۆچکە کشتوکاڵیەکان کردەوە و داوای کرد کە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

مورادی هەناردەکردنی خزمەتگوزارییە تەکنیکی و ڕاوێژکارییەکان و گواستنەوەی زانیاری تەکنیکی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق بەو توانایانە زانی کە دەکرێ بەدواداچووای بۆ بکرێت و دەشڵێت: لە بواری چاندنی سنووربەزێندا دەکرێت لە توانای زەوییە کشتوکاڵییەکانی بەسرە لە عێراق کەڵک وەربگیردرێت.


ئەم پێشنیازە لە هەلومەرجێکدا دەخرێتەڕوو کە کرماشان بەهۆی هاوسنووری لەگەڵ عێراق و توانای بەرهەمهێنانی بەرچاو و دەستڕاگەیشتن بە بازاڕی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی وڵات، داتوانێت بەدواداچوون بۆ بەشێک لە ڕێبازی پەرەپێدانی هەناردەکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە کشتوکاڵییەکان لە بازاڕی عێراقدا، بکات.

هەناردەکردن؛ ئەڵقەی ونبوو لە زنجیرەی کشتوکاڵ

بریکاری ڕێکخەری کاروباری ئابووری پارێزگای کرماشان هەروەها لەم دیدارەدا جەختی لە هەنگاوی کەرتی کشتوکاڵی پارێزگا لە بەرهەمی خاوەوە بۆ تەواوکردنی زنجیرەی بەها کردەوە و وتی: بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نابێت بە شێوەی خاو دابین بکرێن و پیشەسازییەکانی پرۆسێسکردن و تەواوکەر بە ڕوانگەی هەناردەکردنەوە دەبێ چالاکی بنوێنن.

حەسەن ڕۆستەمزاد هەروەها جەختی لە بەکارهێنانی توانای ناوچە ئازادەکان بۆ هەناردەکردن و پەرەپێدانی پیشەسازییەکانی پرۆسێسکردن و بەبراندکردنی بەرهەمە سەرەکییەکانی پارێزگاکە و دروستکردنی زنجیرە بەهای کشتوکاڵی کردەوە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە تواناکانی بەرهەمهێنانی کرماشان و پلەی چوارەمی لە بەرهەمی کشتوکاڵی وڵاتدا، زیادکردنی بەرهەمهێنان، زیرەککردن و مۆدێرنکردنی کشتوکاڵی بە پێداویستییەکانی بەردەم ئەم کەرتە زانی.

هەروەها ڕۆستەمزاد جەختی لە بەکارهێنانی توانای کۆمپانیاکانی زانیاری و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و خاک و پەرەپێدانی سیستەمی گەرمەسێری کردەوە؛ پرسێک کە دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی زەوی و بەهێزکردنی توانای بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی پارێزگاکە.