ئەمیر دەریادار شەهرام ئیرانی، فەرماندە کوردەکەی هێزی دەریاییی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بۆنەی هاتنەوەی هەفتەی بەرگری پیرۆزەوە پەیامێکی دەرکرد و ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی وەک پێشوو، پشت بە باوەڕ، پسپۆڕی و ئامادەیی خۆی دەبەستێت، ئامادەیە بە هەر شێوەیەک و لە هەر کاتێکدا بە بەرگریی هەمەلایەنە لە بەرژەوەندییە نەتەوەیییەکان و ئاسۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەستێت.
ڕاشیگەیاند هێزی دەریایی پشت بە باوەڕ، پسپۆڕی و ئامادەیی شەڕەکەری، ئامادەیە بۆ بەرگریی هەمەلایەنە لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێرانی ئیسلامی .
ئاماژەی بەوەش دا: ڕێگای شەهیدان و فێرکارییەکانی بەرگری پیرۆز، بە دڵنیاییەوە چرای ڕێگای هەمیشەیی بۆ پاراستنی ئاسایش، سەربەخۆیی و بەرژەوەندییە نەتەوەیییەکانی وڵات دەبێتەوە.