"ئەمڕۆ فیفا ئێمەی لە خەو هەڵساند و بەیانی زوو ئیمەیڵی بۆ ناردین و ڕایگەیاند کە پاشەکشەی کردووە لە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە فرۆشتنی مافی مۆندیال بە یەک کەس". ئەمانە ئەو لێدوانانەن کە لە لایەن "مێهدی تاج"ەوە لەبارەی ناردنی ئیمێلی جیانی ئینفانتینۆ لەگەڵ فیدراسیۆنی ئێران سەبارەت بە پەشیمانی خۆی لە پڕۆژەی فرۆشتنی مۆندیال بە زاوای ترەمپ، بڵاوبووتەوە.
سەرۆکی فیفا لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 70%ی دەنگەکانی لەدەستدا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فیفادا بەهۆی تۆمەتبارکردنی چالاکی سیاسی لەگەڵ ترەمپ.
پێشتر سایتی فوتبۆڵی ئۆراسیا ئیدیعای کردبوو کە ئەندامانی کاف بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی فیدراسیۆنی ئێران پشتیوانی لە کاندیدبوونی شێخ سەلمان دەکەن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی فیفا بۆ سەرۆکایەتی فیفا و لایەنگری ئینفانتینۆ دەکەن بەرامبەر بە سعودیە و ئەندامانی ڕۆژئاوای ئاسیا.
بەڵام ئێستا مێهدی تاج دەڵێت، سەرۆکی فیفا پەشیمانە لە بڕیارەکەی بۆ فرۆشتنی مافی مۆندیال بە کەسێک (زاوای ترامپ). سەرۆکی فیفا لە ئێستادا ڕاوێژ لەگەڵ ئەندامانی فیفا بەتایبەت ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەکات، بۆ ئەوەی دەنگ بۆ خۆی کۆبکاتەوە، چونکە شێخ سەلمان هاوپەیمانی لەگەڵ یوفا و کۆنکاکاف کرد بۆ ئەوەی ئینفانتینۆ لە کارەکەی دووربخاتەوە.