43هەمین دانیشتنی دادگا کە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی مردنی دیێگۆ مارادۆنا دەکات، بە لێدوانی "پابلۆ فێراری" پزیشکی دادوەری لە دادگا کۆتایی هات.

دۆسیەی مردنی مارادۆنا ماوەی 5 ساڵە لە دادگا کراوەیە و 7 تۆمەتباری هەیە.

لە کاتی مردنی مارادۆنا، ​​پشکنینی جەستەی هۆکاری مردنەکەی بە "نەخۆشی توندی سییەکانی بەهۆی سستبوونی دڵەوە" ڕاگەیاندبوو. هەروەها ڕاپۆرتە پزیشکییەکان باسیان لە بوونی نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ و سستبوونی دڵ کردووە.

ئێستا، پزیشکی دادوەری دەڵێت، نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پشکنینی جەستەی مارادۆنادا دەرکەوتووە و ئەم گریمانەیەش ئەگەری مردنی ئەفسانەی ئەرجەنتینی کەمدەکاتەوە کە بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکییەوە بێت.

ئەم وتە نوێیەی پزیشکی دادوەری لە کاتێکدایە کە بڕیارە دادگا تا کۆتایی هەفتە بڕیاری کۆتایی لەسەر 7 تۆمەتبارەکەی دۆسیەی مردنی گوماناوی مارادۆنا دەربکات.