سەید عەباس عێراقچی، وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، و پائولۆ ڕانژێل، وەزیری دەرەوەی پورتوگال، لە پەراوێزی هەشتا و یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و پورتوگال لەم دیدارەدا بیروڕایان سەبارەت بە گرنگترین پێشهاتە نێودەوڵەتییەکان و بابەتە دووقۆڵییە جێی بایەخەکانی هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕوونکردنەوەی پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە، نائارامیی ئێستای گەرووی هورمز و تێکچوونی کەشتیوانیی بە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی هەنگاوە دەستدرێژکارانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی زانی و جەختی کردەوە کە بووژاندنەوەی ئاسایشی کەشتیوانی لە ناوچەکەدا مەرجدارە بە ڕاگرتنی هەنگاوە ناسەقامگیرکەرەکان و تیرۆریزمی ئابووریی ئەمریکا.
عێراقچی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پێویستە یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندام، هەڵوێستێکی سەربەخۆ، بەرپرسیارانە و گونجاو لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بەرامبەر بە پێشهاتەکانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بگرنە بەر.