بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئازاد بەرتنی، ڕاوێژکاری بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێری پایتەختی عێراق ڕایگەیاند: هەشتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی بیناسازی هەولێر لە 21ی خەرمانانی ساڵی 1405 بە بەشداری بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران و دیپلۆماتکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان، کرایەوە.

ناوبراو زیادی کرد: لەم پێشانگایەدا 400 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی ئامادەن، هەروەها کۆشکی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە بەشداری 22 کۆمپانیا دانراوە.

بەرتەنی ئاماژەی بەوەدا: کۆمپانیا ئێرانییەکانی ئامادەبوو لەم پێشانگایەدا بەرهەم و دەستکەوتەکانی خۆیان لە بوارگەلێک وەکوو بەشی پۆڵا و شووشە، بەردی بیناسازی، بۆری و سیم و کابل، مەکینە و ... پێشکەش دەکەن.

ئامانجی ئەم پێشانگایە ناساندنی تواناکانی کۆمپانیا چالاکەکانی کەرتی بیناسازی و دروستکردنی بەستەرێکە بۆ مامەڵەکردن و پەرەپێدانی هاوکاری بازرگانی نێوان کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان لە هەولێردا.