بەپێی ئەو بەیاننامەیەی کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە پاش ئەوە ئەنجامدرا کە "هێزە هەواڵگرییەکان بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی خەڵکی ناوچەکە، توانییان وردەکاریی پلان و شوێنی ئەو تیمە دیاری بکەن."
لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە وردەدا، ٦ ئەندامی ئەو گرووپە تیرۆریستییە تەکفیرییە کوژران. هەروەها هێزەکانی سپای پاسداران توانیویانە دەست بەسەر چەندین بۆمب و کەرەستەی تەقەمەنیدا بگرن کە ئامادە کرابوون بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی.
سپای پاسداران جەختی کردووەتەوە کە بەهۆی هوشیاریی خەڵک و ئامادەیی هێزەکانی قەرارگای قودس، پێش بەو کردەوە تیرۆریستییە گیراوە و ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە.