فیدراسیۆنی شەترەنج ڕایگەیاند کە قەدەغەکردنی یەک ساڵەی ئێران هەڵوەشێنراوەتەوە، دوای ئەوەی ئیسرائیل سکاڵای لە فیدراسیۆنی شەترەنجی جیهانی تۆمار کرد و ئێرانیش لە قۆناغی تانەداندا ناڕەزایەتی دەربڕی.
ئەو سکاڵایەی ئیسرائیل پەیوەندی بەوەوە هەبوو کە تیمی نەتەوەیی شەترەنجی ژنانی ئێران لە ساڵی 2024دا لە 45هەمین ئۆڵۆمپیادی شەترەنج لە شاری بوداپێست لەگەڵ تیمی ڕێژیمی زایۆنی ڕکابەری نەکرد.
ئێستا فیدراسیۆنی ئێران ڕایگەیاندووە کە حوکمەکە هەڵوەشاوەتەوە و هیچ ڕاگرتن و غەرامەکردنێک لە ئارادا نییە. ئەم بڕیارە لە یەکەم ڕۆژی چل و شەشەمین ئۆڵۆمپیادی جیهانی شەترەنج لە شاری سەمەرقەند ڕاگەیەندرا.