تەنها 3 ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی یارییە ئاسیاییەکانی ناگۆیا، کە کاروانی وەرزشی ئێران 19 پلە لە کاروانی وەرزشی سعودیە بەرزترە.

تا کۆتایی دوازدەهەمین ڕۆژی یارییەکانی ناگۆیا، ئێران لە پلەی پێنجەمدایە و عەرەبستانیش لە پلەی 24ی ڕیزبەندی 30 وڵاتی جیهاندایە.

سەرەڕای سەختی بارودۆخ بۆ بۆنەی شەڕەوە لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا، کاروانی وەرزشی ئێران توانیویەتی 12میدالیای زێڕ تۆمار بکات.

لەبەرامبەردا کاروانی وەرزشی سعودیە سەرەڕای خەرج کردنی پارەی بێ سنوور و ئایدیاڵترین بارودۆخی مەشق و ڕاهێنان، تەنها یەک میدالیای زێڕی بەدەستهێناوە و ئەویش لە لقی وەرزشی تەقلیدی خۆیدا، کە ئەسپسوارییە ئەو میدالیایە بردۆتەوە.

لە بەرامبەردا ئێران 12میدالیای زێڕی خۆی لە 8 بەشی جیاوازدا بەدەستهێناوە، کە بریتییە لە زۆرانبازی، کاراتێ، بەلەم سوواری، بەرزکردنەوەی قورسایی، ڤوشو، کوراش، ڕاکردن و یارییە ئەلیکترۆنیەکان.

ئێران تا کۆتایی دوازدەهەمین ڕۆژی یارییە ئاسیاییەکانی ناگۆیا بە گشتی 42 میدالیای بەدەستهێناوە کە 12 میدالیای زێڕ و 17 میدالیای زیو و 13میدالیای برۆنزی تێدایە. لەبەرامبەردا سعودیە تەنها 12 میدالیای بەدەستهێناوە کە 1 میدالیای ئاڵتونی و 2 میدالیای زیو و 9 میدالیای برۆنزی تێدایە.