چەند کاتژمێرێکی ماوە بۆ ڕاگەیاندنی ناوی باشترین یاریزانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٦، کە گۆڤاری ئەلڕاحلی سعودی باسی لە شەڕی نێوان نوێنەری ئێران، عەلیرەزا بەیرانوەند و دوو نوێنەری سعوودی، سالم ئەلدۆسری و فیراس ئەلبرکان کرد.

3 لە میدیاکانی سعودیە ئەمڕۆ بەجۆرێک بەجیا لەسەر عەلیرەزا بەیرانوەند نووسیویانە، کە ناوی گۆڵپارێزە ئێرانییەکە بووە مانشێتی ژمارە یەک لە میدیا وەرزشییەکانی سعودیەدا.

بەیرانوەند بۆ جاری دووەم وەک پاڵێوراوی کۆتایی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا هەڵبژێردرا.

هەروەها گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ پاڵێوراو بوو.

گۆڤاری ئەلراحیل ستایشی گۆڵپارێزە ئێرانییەکەی کردووە و نووسیویەتی: عەلیرەزا بەیرانوەند لە مێژووی خەڵاتەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیادا هەلومەرجێکی ناوازەی هەیە؛ ئەو تاکە گۆڵپارێزە کە لە ساڵی 1996دا لەگەڵ گۆڵپارێزی پێشووی سعودیە لە لیستی کورتدا بوو، ئەویش تاکە گۆڵپارێزە کە گەیشتە لیستی کۆتایی پاڵێوراوانی خەڵاتەکە.

بەگوێرەی میدیاکانی سعوودیە، بەهێزی بەیرانوەند وەک گۆڵپارێزێک بۆ هەڵبژاردەی ئێران، درەوشاوەیی  لە مۆندیالی ٢٠٢٦، کە بە باشترین یاریزانی یارییەکەی بەرامبەر بەلجیکا دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی حەوت هەلی گوڵی وەستاند.

ڕۆژنامەی ئەلوەتەن هەروەها بەیرانوەند بە نوێنەری ئێران و‌بەختی جیددی بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە وەسف کردووە.

سپۆرتی سعوودی بە جەختکردنەوە لەسەر تۆماری مێژوویی بەیرانوەند وەک یەکەم گۆڵپارێز لە مێژوودا کە دووجار بۆ ئەم خەڵاتە پاڵێوراو دەبێت، بەختی بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتەی بۆ ئەو بە یەکسان لەگەڵ ئەو دوو ئەستێرە سعودییە ​​زانی.