ماڵپەڕی ئابوری ئیسرائیلی کالکالیست ڕاپۆرتێکی بەناونیشانی "کەمکردنەوەی خەرجییە وەرزشییەکانی سعودیە، بەڵام نەک تەماحە جیهانییەکانی" بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە دووبارە هەڵوەشاندنەوەی پێشبڕکێیە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن وڵاتی میواندارەوە.

لەگەڵ هێرشە مووشەکییە تۆڵەسەندنەوەکانی یەمەن بۆ سەر سعودیە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 8 پاڵەوانێتی وەرزشی گەورە کە ئەو وڵاتە میوانداریی دەکات هەڵوەشێندرانەوە یان دواخران.

دوێنێ پێشبڕکێی فۆرمۆڵ E سعودیە وەک هەشتەمین یاریی وەرزشی نێودەوڵەتی بەهۆی نائەمنیەوە هەڵوەشایەوە.

پێشتریش جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2027، ڕالی داکاری 2027، پاڵەوانێتی جیهانی پاسکیلسواری شارەکان، پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی گۆڵفی سعودیە، یاری کۆتایی فیفای 2026 لە جددە و پاڵەوانێتی تێنسی شەش کینگس سلام لە ڕیاز هەڵوەشایەوە.

ئێستا ئەو دەزگا میدیایی زایۆنیستییە بە نیگەرانییەوە لەسەر زیانەکانی سعودیە نووسیویەتی: هێرشە زۆرەکانی سوپای یەمەن بۆ سەر سعودیە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو وڵاتە تووشی گورزێکی دارایی گەورە ببێت و دووبارە هەڵوەشاندنەوەی پێشبڕکێ وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی بەهەدەردان لەو وڵاتەدا.

میدیا ئیسرائیلییەکە لە شیکارییەکەیدا نووسیویەتی: بەهۆی نائەمنی ناوچەکەوە، سعودیە بڕیاریداوە خەرجییەکانی بۆ میوانداریکردنی وەرزش لە بەشە جیاوازەکاندا کەمبکاتەوە و بەشێوەیەک ئابووری بەڕێوەببات.