لە یەکەم کاردانەوەی دوای دۆڕاندنی بە عەلیرەزا بەیرانوەند لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین پیاوی ئاسیادا، فیراس ئەلبریکان، ئەستێرەی هەڵبژاردەی سعودیە و ئەلئەهلی ئاشکرای کرد و هێرشی کردە سەر باڵاترین بەرپرسی تۆپی پێی سعودیە و وتی: یاسر ئەلمەشال، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە، ڕۆژێک پێش مەراسیمەکە پێی وتووە: تۆ براوە خەڵاتی باشترین پیاوی ساڵی ئاسیای!

بەیرانوەند لە بردنەوەی خەڵاتی باشترین پیاوی ئاسیادا، تەلیسمی 22 ساڵەی ئێرانی شکاند.

ئەم لێدوانانەی ڕکابەرە سەرەکییەکەی بەیرانوەند لە کاتێکدا بوو کە مێهدی تاج، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، دوێنێش ڕایگەیاند کە بەیرانوەند ڕۆژێک پێشتر ئاگادار کراوەتەوە کە وەک باشترین پیاوی ساڵی ئاسیا هەڵبژێردراوە.

ئەلبريکان دەڵێ: زەلیلیان کردم و تا ئێستاش لە شۆکدام بەهۆی لەدەستدانی خەڵاتی باشترین پیاوی ئاسیا. ئەو بەڵێنی پێدام کە نیگەران نەبیت، تۆ وەک باشترین یاریزانی ساڵی ئاسیا هەڵبژێردرایت، بەڵام لە هۆڵی مەراسیمەکەدا تووشی شۆک بووم.