بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم دیدارەدا سەردار کیاسات سپێهری، فەرماندەی پاسەوانی سەر سنووری پارێزگای کرماشان، ئاماژەی بە گرنگی پێنج دەڕوازەی سنووری پارێزگای کرماشان کرد له ئابووریی ناوچەکەدا و جەختی لە بەڕێوەبرنی وردی ڕەوتی کۆڵبەری، ئاسانکاریی جووڵەی کاڵاکان و بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکان کردەوە.

ناوبراو وتیشی: هاوکاری نێوان دەزگاکانی بەرپرسی بازرگانی سنووری، جگە لە باشترکردنی ئاسایش، پێویستە بنەمای ڕەخساندنی دەرفەتی ئابووری بۆ دانیشتوانی سنوور و خۆشگوزەرانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ناوچە سنوورییەکاندا دابین بکات.

لە درێژەدا داریوش سادقی، بەرپرسی ناوچەی چاودێری گومرگی پارێزگای کرماشان، پلانی گومرگی بۆ بەهێزکردنی چاودێری و کۆنترۆڵکردنی لە سنوورە بازرگانییەکان ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند: پەرویزخان و گومرگی خوسرەوی لە پێشەنگی گومرگەکانی وڵاتدان لە ڕووی تەیارکردنیان بە سیستەمی چاودێریکردنی ڤیدیۆیی.

سادقی هەروەها پلانی گواستنەوەی ئامێری تیشکی ئێکس لە گومرگی پەرویزخان بە ئامانجی خێراکردنی پشکنین و کۆنترۆڵکردنی کاڵاکانی ڕاگەیاند و زیادی کرد: جێگیرکردنی سەگی تایبەت بە دۆزینەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە گومرگی خوسرەوی بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

لەم دیدارەدا بەرپرسانی گومرگ و پاسەوانی سنوورەکان جەختیان لە تێپەڕینی مامەڵە ئیداریەکان و هەنگاونان بەرەو هاوکاریی ئۆپەراسیۆنی و مەیدانی کردەوە و هەماهەنگی نێوان هێزەکانی ئەو دوو گرووپەیان بە مەرجێک بۆ بەڕێوەبردنی بەردەوامی بازرگانی سنوورەکان و ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕکردن لە سنوورەکانی کرماشان زانی.