ڕۆیتەرز هەواڵی بیستنی دەنگێکی تەقینەوەی بەهێزی لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستان پشتڕاست کردەوە.
فرانس پرێسیش ڕایگەیاند کە بەرپرسانی سعوودی، فڕۆکەخانەی ڕیازیان چۆڵ کردووە.
سەرچاوەکان هەواڵی پێکرانی ڕاستەوخۆی مووشەکێکی یەمەنییان بۆ سەر تێرمیناڵی ژمارە سێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ڕیاز بڵاو کردەوە.
سەرچاوە فڕۆکەوانییەکان باسیان لە تێکچوونی تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی ڕیاز و گواستنەوەی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی دیکەی عەرەبستان کردووە.
بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “فڵایت ڕادار”، لە بەرەبەیانی ئەو ڕۆژەدا، ٢٢١ گەشتی فڕۆکەخانەی ڕیاز هەڵوەشاوەتەوە.
ڕۆیتەرز بە گێڕانەوە لە شایەتحاڵانەوە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٠ ئەمبوڵانس بەرەو فڕۆکەخانەی ڕیاز بەڕێکەوتوون.