واشنتۆن پۆست نووسیویەتی، لە کاتێکدا هەندێک لە لایەنگرانی ترەمپ بانگەشەی سەرکەوتنی ئەمریکا لە شەڕی دژی ئێران دەکەن، تێچووە قورسە سەربازی و ئابوورییەکانی ئەم ململانێیە و نەبوونی ئاسۆیەکی ڕوون بۆ کۆتاییهاتنی، گێڕانەوەیەکی دیکە لە دۆخی شەڕەکە پێشکەش دەکات.

ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژەی بە لێدوانی کەسایەتییەکانی وەک "سکۆت جێنینگس" و "هیۆ هیویێت" کردووە کە بانگەشەی ئەوەیان کردووە «ئەمریکا سەرکەوتووە و ئێران شکستی هێناوە».

لەگەڵ ئەوەشدا، واشنتۆن پۆست جەختی لەوە کردەوە کە دەستکەوتە تاکتیکییەکان بە مەرجێک نین بە مانای سەرکەوتنی ستراتیژی بن. بە نووسینی ئەم ڕۆژنامەیە، شەڕەکە بۆ ئەمریکا بووەتە زەلکاو؛ ململانێیەک کە تێچووەکانی بەردەوامە، بەڵام واشنتۆن هێشتا ئامانجێکی ڕوونی بۆ بەردەوامبوونی نییە.

هەتا ئەو کاتەی ترەمپ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی ڕێڕەوی کۆتایی شەڕەکە نەدات، ئەمریکا هەر لەم بنبەستەدا گیر دەخوات.