هەفتەی سێیەمی پاڵەوانێتی بانکی ئەبوزەبی بە درەوشاوەیی مێهدی تارێمی کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ پێشەنگی پاڵەوانێتییەکەی گرتە دەست.
تارێمی هەفتەی ڕابردوو لە دوایین یاری خۆیدا گوڵی بردنەوەی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد و بە دوو گوڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خورفێکانی بردەوە و بووە پێشەنگی پاڵەوانێتییەکە.
هەروەها تارێمی خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریگای بەدەستهێنا.
سەردار ئازمون و سەعید عزەتوڵاهی، دوو یاریزانی دیکەی ئێرانی لەگەڵ شەباب ئەهلی، تا کۆتایی هەفتەی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە نەیانتوانی ئەنجامی باش بەدەستبهێنن و بە 5 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی خولەکەدان.
هەروەها ئەلنەسری ئیماراتیش لە پلەی سێیەمدایە لەگەڵ مێهدی قایدی هێرشبەرێکی دیکەی هەڵبژاردەی ئێران بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ.
هەروەها ئیتیحاد کەلبا بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لەم پاڵەوانێتییەدا لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندییەکەدایە لەگەڵ سامان قودۆس، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئێران.