جام کوردی:
پاش هێرشه‌که‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی سوپای تورکیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته که به گه‌وره‌ترین هێرش له مانگه‌کانی ڕابردوو هه‌ژمار ده‌کرێت، حکومه‌تی تورکیا شکستێکی به‌رکه‌وتووه که ده‌وترێت که‌مته‌رخه‌می ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته (میت) له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانیه‌تی.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی العرب چاپی له‌نده‌ن، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا دانی به‌وه‌دا ناوه که ئه‌م هێرشه، شکستێکی گه‌وره بووه که به‌ر حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی که‌وتووه و جه‌ختیشی کرده‌وه که ئه‌نکه‌ره به زووترین کات ستراتیژێکی نوێ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌که‌که په‌یره‌و ده‌کات.
پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگه‌یاند که 31 سه‌ربازی تورکیا و له نێوانیاندا ئه‌فسه‌رێکی پله‌داری له ناوچه‌ی داجلیجا له سنوری عێراق کوشتووه و ئه‌مه‌ش به‌هێزترین و خوێناوی‌ترین هێرشی نێوان ئه‌و پارته و سوپای تورکیا بووه له ماوه‌ی هه‌ڵگیرسانی ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌کانی نێوانیان.
باڵی سه‌ربازی په‌که‌که ناسراو به هه‌په‌گه یه‌ک شه‌ممه‌ی ڕابردوو له ڕاگه‌ێندراوێکدا ورده‌کاری ئه‌و هێرشه‌ی بڵاو کرده‌وه. په‌که‌که له ڕاگه‌ێندراوه‌کانی خۆیدا هه‌موو کات زێده‌ڕۆیی ده‌کات، به‌ڵام لێدوانی به‌رپرسه باڵاکانی تورکیا ده‌توانێت به‌ڵگه‌ی پشتڕاست کراوه‌ی ئه‌و هێرشانه بێت که کراونه‌ته سه‌ر سوپای ئه‌و وڵاته. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که سوپای تورکیا له ڕاگه‌ێندراوێکدا ته‌نیا ئاماژه‌ی به کوژرانی 16 سه‌رباز داوه که به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی سه‌ر جاده بوونه‌ته قوربانی. له‌و ڕاگه‌ێندراوه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه که شه‌ش سه‌ربازی دیکه‌ش له‌و هێرشه‌دا بوونه‌ته قوربانی و ئاماره‌کانی په‌که‌که‌شی سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه.
تونووتیژییهکانی تورکیا له کاتێکدایه که ئه‌و وڵاته سه‌رقاڵی ئاماده‌کارییه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له مانگی نۆڤمبێری داهاتوو و ئه‌ردۆغان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کات که به پێچه‌وانه‌ی خولی پێشوو، ئه‌مجاره زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی پارله‌مان بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان مسۆگه‌ر بکات.
کاریگه‌ری ئه‌م هێرشه‌ش ئه‌وه‌نده زۆر بوو که ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا که له نزیکه‌وه بینه‌ری یاری تۆپی پێی تیپی وڵاته‌که‌ی و هۆڵه‌ندا بوو، به ناچاری یاریگاکه‌ی به جێ هێشت و به په‌له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی ئه‌منی وڵاته‌که‌یی به‌ڕێوه برد. له ده‌ره‌نجامی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ش فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که‌یان به چڕی بۆردوومان کرد.
چاودێران له‌و بڕوایه‌دان که ئه‌م شڵه‌ژاوییه پیشانده‌ری شکستی چالاکییه‌کانی هاکان فیدان سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانی ئه‌منی و ناوخۆیی تورکیا. ناوبراو که له کاره‌که‌یدا هه‌رده‌م خۆی به که‌سێکی گه‌وره ده‌زانێت، ئه‌مجاره پیشانی داوه که ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێت به پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه‌کانه و ناسه‌قامگیریی بۆ تورکیا به دیاری هێناوه. تورکیا له یه‌ک کاتدا دوو به‌ره‌ی شه‌ڕی کردووه‌ته‌وه، یه‌که‌م شه‌ڕی دژ به په‌که‌که و دووه‌م دژ به داعش، ئه‌مه‌ش هاوکاته له گه‌ڵ ئاماده‌کارییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و ئه‌وه‌شمان پیشان ده‌دات که میت تا چه‌نده له لێکدانه‌وه ئه‌منییه‌کانی خۆیدا تووشی کێشه بووه‌ته‌وه.
شکستی هه‌وڵه‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا له کۆنتڕۆڵ کردنی تیرۆریسم و مسۆگه‌ر نه‌بوونی ئامانجه‌کانی ده‌توانێت ده‌ره‌نجامێکی خه‌راپی بۆ ئه‌نکه‌ره هه‌بێت، به‌م پێیه‌ش له ئێستادا هه‌ست به‌وه ده‌کرێت مانگی هه‌نگوینی ئه‌نکه‌ره و داعش به‌ره‌و کۆتایی بڕوات.
سیاسه‌تی سنوره ئاوه‌ڵاکان که تا ئێستا تورکیا په‌یره‌وی کردووه و سه‌باره‌ت به هاتووچۆی ئه‌ندامانی داعش چه‌ندان کاردانه‌وه‌ی نه‌بوو و ته‌نانه‌ت ئاسانکاریشی بۆ ئه‌وان کردووه له ئێستادا کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌و وڵاته داده‌نێت و باجی ئه‌م کاره‌شی ده‌دات. ئه‌و که‌سانه‌ی که به ناوی گه‌شتیاره‌وه سه‌ردانی تورکیایان ده‌کرد و په‌یوه‌ندییان به تیرۆریستانه‌وه ده‌کرد، له ئێستادا بوونه‌ته خاڵی لاوازی تورکیا و هۆکاره‌شی بۆ هه‌مان ئاسانکاری حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره و که‌مته‌رخه‌میی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
چاودێرانی کاروباری تورکیا ده‌ڵێن بارودۆخه‌که به‌ره‌و ئاقارێکی هه‌ستیار و مه‌ترسیدارتر ده‌ڕوات. شێوازی مامه‌ڵه‌ی ئه‌ردۆغانیش ئاستی هه‌ستیاری دۆخه‌که‌ی به‌رزتر کردووه‌ته‌وه. به تایبه‌ت سیاسه‌تی دووپاڵوی ناوبراو که ڕوون نییه ئایا له به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعشدا به جیدی ده‌یه‌وێت بوه‌ستێته‌وه یان نه.