عه‌لی ماجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند که فرانک واڵتر شتاین مایر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا 25ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به سه‌ردانێکی 2 ڕۆژه ده‌گاته تاران.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، ناوبراو له کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی بازرگانی له به‌رلین وتی: کاتێک له دواڕۆژی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و ئه‌ڵمانیا ده‌ڕوانین، به‌ستێنی هاوکاری هاوبه‌ش زۆر ده‌بینرێت. ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه که دوو وڵات ڕه‌وتێکی هاوبه‌شی داهێنه‌رانه‌یان به ئامانجی باشتربوونی هه‌ل و مه‌رجی ئه‌منی و سه‌قامگیری ناوچه‌که و جیهان ده‌ستپێکردووه.
ماجدی به ئاماژه به هاوکارییه‌کانی تاران و به‌رلین سه‌باره‌ت به سوریا، یه‌مه‌ن و عێراق داوای ئه‌وه‌ی کرد هاوکارییه‌کانی دوو وڵات سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ڕوو له زیادبوون بکات.
باڵوێزی ئێران هه‌روه‌ها به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌لمانیا به‌رده‌وام له ڕیزی دووه‌م هاوبه‌شی ئابوری تاران بووه، وتی: پێویسته ئاستی هاوکارییه ئابورییه‌کان به‌ربڵاوتر بکرێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که ئێران ده‌یه‌وێت ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات بۆ پێش له سه‌پاندنی گه‌مارۆکان بگه‌ڕێته‌وه که له ساڵی 2005 به 6 ملیار یۆرۆ گه‌یشتبوو.