وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند که به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا ده‌توانێت سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی ڕاگوزه‌ری ئه‌و وڵاته بکات، به‌ڵام له داهاتووی سیاسی سوریا شوێنی نابێته‌وه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری مێهر، فیلیپ هاموه‌ند ڕایگه‌یاند که ئه‌سه‌د بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ده‌توانێت له لوتکه‌ی حکومه‌تی ڕاگوزه‌ری سوریا بێت.
ناوبراو وتی ئه‌سه‌د له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌توانێت له لوتکه‌ی حکومه‌تی ڕاگوزه‌ر بێت به‌ڵام داهاتووی سیاسیی ده‌سته‌به‌ر ناکرێت. هاموه‌ند جه‌ختی کرده‌وه: پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد له سوریا ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌د زۆر لاوازه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وتی: له داهاتوودا پێویسته ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته بکات. به پێچه‌وانه‌ی به‌شێک له وڵاتانی ئه‌ورووپی هێشتا به‌ریتانیا پێی وایه که ئه‌سه‌د نابێت له حکومه‌تی داهاتووی سوریا ڕۆڵێکی هه‌بێت.
لێدوانه‌کانی هاموه‌ند پاش ئه‌وه دێت که ده‌یوید کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ڕووسیای به پاڵپشتی له حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌د تاوانبار کرد و ڕایگه‌یاند که ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا، بارودۆخی سوریای دژوارتر کردووه.