سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی له سه‌ر هاوکاری تاران به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دوایین ڕۆژی مانه‌وه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له گه‌ڵ بان کی مون کۆبووه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وێڕای پێشوازی له وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ڕۆحانی له دانیشتنی کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به ئاماژه به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی به سه‌رکه‌وتنێک بۆ ئاسایش و ئاشتی ناوچه‌که و جیهان ناو برد و ڕایگه‌یاند که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی ئاماده‌ی هاوکارین له پێناو جێبه‌جێ کردنیدا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا هه‌روه‌ها پرسی کوژرانی حاجییه ئێرانییه‌کان له ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا وتووێژی له سه‌رکرا. قه‌یرانه‌کانی سوریا، یه‌مه‌ن، لۆبنان و عێراق ته‌وه‌ری دیکه‌ی وتووێژه‌کانی مون و زه‌ریف بوو که تێیدا سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ئاماژه به پێگه‌ی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌که و جیهان داوای کرد تاران و ئه‌و ڕێکخراوه له نزیکه‌وه هاوکاری یه‌کدی بن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له وه‌ڵامی ئه‌و داواکارییه وێڕای دووباره جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که قه‌یرانه‌کان به ڕێگا چاره‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر نابن، وتی: ئێران به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری سیاسی به گونجاو و کاریگه‌ر ده‌زانێت و هاوکارییه‌کانی له گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی ناوچه‌که به ئامانجی کۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانانه درێژه پێ ده‌دات.