ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات له سه‌ر زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئێرانی ڕایگه‌یاندووه که چین به نیازه ببێته ئه‌ندام له ئیئتلافه چوارقۆڵییه‌که‌ی ئێران، ڕووسیا، عێراق و سوریا به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌که.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیلنا، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات چاپی له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند که چین په‌یوه‌ندی به‌و ئیئتلافه‌وه ده‌کات و هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که به سه‌دان موسڵمانی چینی له که‌مینه‌ی ئویغور له ڕیزه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن.
له ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌لحه‌یاتدا هاتووه که گرووپی تیرۆریستی داعش ناوچه‌یه‌کی دیاریکراوی له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا داوه‌ته ئه‌ندامه چینییه‌کان و هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕاده‌ستی چیچانییه‌کان کردووه.