عبادووڵا مه‌ولایی به پێشنیاری وه‌زیری ده‌ره‌وه و په‌سه‌ندکردنی له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک باڵوێزی نوێی ئه‌م وڵاته له نه‌مسا ده‌ستنیشان کرا.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، مه‌ولایی پێشتر له چه‌ندین پۆستی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، جێگری باڵوێزی ئێران له ئه‌ڵمانیا و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی توێژینه‌وه سیاسییه‌کان و کاروباری نێوده‌وڵه‌تی چالاکی کردووه.
مه‌ولایی بڕوانامه‌ی دوکتۆرای زانسته سیاسییه‌کانی هه‌یه.