به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به به‌تاڵبوونی سه‌دان ده‌رفه‌ت و هه‌لی کار، فه‌رمانبه‌رانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئێرفرانس هێرشیان کرده سه‌ر دوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کۆمپانیایه. ئه‌و دوو به‌رپرسه به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به به‌تاڵبوونی ئه‌و سه‌دان هه‌لی کاره کردبوو.
“زاویه برۆستا” و “پیپر پلیسۆنێر” له به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئێر فرانسی وڵاتی فه‌رانسه به تووندی له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و کۆمپانیایه هێرشیان کرایه سه‌ر و ده‌ستبه‌جێ سزا دران. وێنه‌کان ئاستی تووڕه‌یی فه‌رمانبه‌ران و چۆنیه‌تی سزادانی به‌ڕێوه‌به‌ران پیشان ده‌ده‌ن.