به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند که به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆک کۆمار، کۆنفرانسی نیشتمانی توندووتیژی دژ به ئافره‌تان له‌م پارێزگایه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی پارێزگای کرماشان، موجته‌با قوبادی له شه‌شه‌مین دانیشتنی لێژنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ڕایگه‌یاند: ئه‌م کۆنفرانسه به ئاماده‌بوونی دوکتۆر مهولاۆردی جێگری سه‌رۆک کۆمار بۆ کاروباری ئافره‌تان و بنه‌ماڵه و هه‌روه‌ها بریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و مامۆستایانی زانکۆ له سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوبراو وتی: کرماشان له بواری زانستی له ئاستی گشتی وڵات‌دا پێگه‌یه‌کی باڵای هه‌یه و ئه‌و ده‌فرایه‌تی و توانایه به‌ستێنی به‌ڕێوه‌چوونی وه‌ها کۆنفرانسێکی دابین کردووه.
قوبادی توندووتیژی دژ به ئافره‌تانی به کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ناو برد و ڕایگه‌یاند: له‌و کۆنفرانسه‌دا به شێوازێکی زانستییانه به‌دواداچوون بۆ ئه‌م کێشه‌یه ده‌کرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له پارێزگای کرماشان وتی: به‌ڕێوه‌چوونی وه‌ها کۆنفرانسێک بێ گومان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له ڕوونتربوونه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا.