جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 6, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home دسته‌بندی نشده

ئامێرە تەكنۆلۆژییەكان و خراپ بەكارهێنانیان و چەند ڕێنماییەكی پێویست

تشرینی یه‌كه‌م 8, 2015
in دسته‌بندی نشده
A A
0

 

RelatedPosts

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324

ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر ژیانی كۆمەڵگەكەماندا هاتوون لەم ساڵانەی دواییدا لەڕووی دەروونی و كۆمەڵایەتی و ئابوری و تەكنۆلۆژی ، كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر هەموومان دروستكردووە كەجۆرێك لەجەنجاڵی و نائارامی پێبەخشیوین ، دەرئەنجام بەجۆرێك لەجۆرەكان و هەریەك بەئەندازەیەك كەوتووینەتە ژێر كاریگەری فشارە دەروونییەكان، ئەم ڕەوشە ڕەنگە جۆرێك لە كەمتەرخەمی و بێكاتی لەهەموواندا خوڵقاندبێت كە وەك پێویست خێزان فریای سەرپەرشتییەكی ڕاستەقینەی ڕۆڵەكانیان نەكەون، یاخود لەڕووی دڵسۆزی و خەمخۆریانەوە بۆ ڕۆڵەكانیان هەندێ شێوازی نادروست بگرنە بەر.

ئەوەی مەبەستە لێرەدا بەرچاوڕوونكردنی ئێوەی مامۆستایە بەمامەڵەكردن‌ لەگەڵ ئەو بەرهەمە تەكنۆلۆژییانەی هاتوونەتە ناو ماڵ و گیرفان و جانتا و ئۆتۆمبێلەكانتان، چۆنێتی هەڵسوكەوتی خۆتان و خوێندكاران‌ لەگەڵ ئامێرە ئەلكترۆنییەكانی وەك (مۆبایل ، تەلەفیزیۆن ، كۆمپیوتەر ، پلەی ستەیشن ، ….. هتد ) .

بەپێیوستی دەزانم لێرەدا چەند ڕێنماییەكی زانستی دروست بخەمە بەر دیدی ئێوەی بەڕێز تاكو زیاتر ئاشنابن بەكاریگەرییە نێگەتیڤەكانی خراپ بەكارهێنانی ئەم بەرهەم و ئامێرانە.

تەلەفزیۆن

بەداخەوە بەشێكی زۆر لەخێزانەكان لەكۆمەڵگەی ئێمەدا زیاد لەتەلەفزیۆنێك لەماڵەكانیاندا هەیە، بەجۆرێك وایلێهاتووە هەر ژوورە و تەنانەت ڕاڕەوەكانیش تیڤی لێدادەنرێت. بۆیە ئەندامانی خێزان هەریەك بەكەناڵێك سەرقاڵ دەبێت، دەرئەنجام پەیوەندییە كۆمەڵایەتی و سۆزدارییەكانی نێو ئەندامانی خێزان كەمبۆتەوە، كاڵبوونەوەی ئەم پەیوەندییانە حاڵەتێكی دەروونی لای هەرزەكارانمان خوڵقاندووە كه لە‌زانستی سایكۆلۆژیادا ناودەبرێت بەنامۆبوون ( الاغتراب ). ئەو خوێندكارانەی ئێوە مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن‌ ئێستا لەقۆناغی هەرزەكاریدان، ئەم قۆناغە زۆر هەستیار و ناسكە، یەكێك لەپێداویستییە دەروونییەكانی ئەم قۆناغە سۆز و خۆشەویستی وەرگرتن و بەخشینە، كاتێك دایك و باوك خۆیان سەرقاڵی تەماشاكردنی كەناڵەكانی تیڤی بن بۆ ماوەی درێژ بەتایبەتی لەشەودا( بەتایبەتی چاودێریكردنی زنجیرە دۆبلاژكراوەكان كەخێزانی واهەیە لەشەوێكدا لەسێ یان چوار كەناڵ چاودێری دەكات و تەواوی كاتەكانی بەبینینی تیڤی دەباتە سەر)، ئیدی چۆن كاتیان دەبێت بۆ تێكەڵبوون لەگەڵ جگەرگۆشەكانیاندا و سۆز و خۆشەویستییان وەك پێویست پێدەبەخشن؟. نووسەر و ڕووناكبیر ( ڕەسوڵی هەمزەتۆف ) دەڵێت : (ئەو كەسانەی لەناو ماڵەكانیاندا خۆشەویستییان دەستناكەوێت، لەسەرشەقام و دەرەوەی خێزان بەدوای خۆشەویستیدا دەگەڕێن). بۆیە دەبینین زۆرجار بەهۆی ئەم حاڵەتەوە هەرزەكارانمان لەم قۆناغەدا دەكەونە كێشە و گرفت لەمبوارەدا و پەنا بۆ لەبریخستن دەبەن و لەلایەن ڕەگەزی بەرامبەرەوە ئیستیغلال دەكرێن، كەدواجار هەرزەكاران دەبنە قوربانی كەمتەرخەمی خێزان و لەڕووی دەروونی و كۆمەڵایەتیشەوە خێزان بارگران دەبێت. بەداخەوە بەشێك لەخێزانەكان بەناوی ئازادی خوازی و ڕێزگرتن لەجگەرگۆشەكانیان دەچن تیڤی تایبەت ( تەنانەت سەتەلایتیش) بۆ جگەرگۆشە هەرزەكارەكانیان دادەنێن لەژووری تایبەتی خۆیان، ئەم ڕەفتارە بەتەواوی پێچەوانەی پرەنسیپە پەروەردەییەكانە چونكە نابێت تیڤی لەژووری تایبەتی منداڵ و هەرزەكاراندا دابنرێت، دەبێت منداڵان و هەرزەكاران لەژێر چاودێری خێزاندا تەماشای تیڤی بكەن و كاتیان بۆ دابنرێت و ئازاد نەكرێن لەبینینی هەر كەناڵێك ئەوان دەیخوازن.

یەكێك لەتوێژینەوە ئاكادیمییە نوێیەكان لەمبوارەدا، بریتییە لەو توێژینەوەیەی كۆمەڵێك پسپۆر و توێژەر لەزانكۆ ( میسیسیپی ) لەوڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە كە ئەو منداڵان لەتەمەنی سێ ساڵیدا ئەگەر ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو كاژێر سەیری تیڤی بكات ئەوا زیاتر دووچاری مەترسی تووشبوون بە تێكچوونەكانی تەركیز و ئاگایی ( التركیز و الانتباه ) دەبن كاتێك دەگەنە تەمەنی حەوت ساڵان، بەڕێژەی ( 20% ) زیاتر لەچاو ئەو منداڵانەی تەماشای تیڤی ناكەن. ئەم پسپۆرانە لەو توێژینەوەیەدا بۆیان دەركەوت بۆ هەر كاژێرێك زیاتر تەماشاكردنی تیڤی ڕێژەكە ( 10% ) زیاد دەكات، واتە ئەو منداڵانەی پێنج كاژێر بەدیار تیڤییەوە دادەنیشن ( 50% ) زیاتر تووشی گرفتەكانی تەركیز و ئاگایی دەبن لەچاو منداڵانی تردا. بۆیە كاتێك منداڵ پێدەنێتە قوتابخانە ڕوبەڕوی ئەم گرفتانە دەبنەوە لەخوێندندا، ئەوجا قوتابخانە و خێزان گیردەخۆن لەم گرفتەی منداڵدا.

توێژینەوەكانی تر سەلماندوویانە كەئەو منداڵ و هەرزەكارانەی زۆر تەماشای تیڤی دەكەن شەڕەنگێز ترن لەچاو هاوەڵەكانیاندا، هەروەها بۆ منداڵان گەشەی فیكریان دوادەكەوێت. وێڕای ئەوەی زۆر دانیشتن بەدیار تیڤییەوە دەبێتە هۆی قەڵەوی منداڵ و هەرزەكار چونكە كەم دەجوڵێت و زۆر جار بەدیار تیڤییەوە خواردنێكی زۆر دەخوات و كەمتر وزە خەرج دەكات. بێگومان نابێت ئەوەش لەیاد بكەین ئەو شەپۆلە كارۆموگناتیسییانەی تیڤی ئەیداتەوە كاریگەری نێگەتیڤی هەیە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ.

بۆیە پێویستە هەرزەكاران و خێزانەكانیان ڕێنمایی بكرێن:

1- هەوڵ بدەن لەماڵاندا یەك تیڤی هەبێت كەلەژووری دانیشتنی خێزاندا بێت، چونكە بەمجۆرە هەمووان پێكەوە دادەنیشن كەلەڕووی كۆمەڵایەتی و سۆزداری و دەروونییەوە بەكەڵكترە و ئارامی و ئاساییش زیاتر دەبەخشێت بە ئەندامانی خێزان تائەوەی هەریەك بەتەنیا لەژوورێكدا دابنیشێت.

2- نابێت تیڤی تایبەت بە كچ یان كوڕی‌ هەرزەكار بوونی هەبێت لەماڵدا یان لەژووری تایبەتی منداڵدا، بەڵكو دەبێت لەژێر چاودێری خێزاندا بن.

3- دەبێت دایك و باوك خۆیان پێشەنگێكی دروست و جوان بن بۆ جگەرگۆشە‌كانیان، كەئەوان‌ شەوانە لەبەر تەماشاكردنی تیڤی كاتیان بۆ هیچ شتێك نەهێشتبێتەوە ئیدی بۆشایی دروست دەبێت بۆ ڕۆڵەكانیان، ئەوان ڕەنگە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ( بەتایبەتی سۆزداری ) ئەگەری ئەوە دەبێت پەنا بۆ ڕێگەی تر ببەن بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە كۆمەڵایەتی و سۆزدارییە. یان هەرنەبێت ئەوانیش وەك ئێوە كاتێكی زۆر بەفیڕۆ ئەدەن لەتەماشاكردنی تیڤیدا و لەخوێندن و بەجێهێنانی ئەركەكانیان دوادەكەون.

4- هەرزەكار ئەگەر بۆی دەركەوت دایك و باوكی زیاتر گرنگی بە زنجیرەیەكی تیڤی ئەدات تا خودی خۆی ئەوا ڕۆحی یاخبوون چەكەرە دەكات لەناخیدا، كەمتر پەیوەست دەبێت بە دیسپلین و فەرمانەكانی دایك و باوكەوە، چونكە هەست دەكات پەراوێز خراوە.

5- نابێت منداڵ ڕابهێنرێت هەر لەتەمەنێكی زووەوە بەدیار تەماشاكردنی تیڤییەوە، زیاتر سەرقاڵی بكە یاری و تێكەڵبوون وخوێندنەوەی گۆڤار و نامیلكەی منداڵانەوە، با دایك و باوك لەگەڵ منداڵدا دابنیشن‌ بۆ تەماشاكردنی تیڤی، ئاخاوتنی لەگەڵ بكەن‌ و ڕوونكردنەوەی بدەنێ لەسەر بابەته بینراوەكان نەك لێبگەڕێی بەتەنیا تەماشای تیڤی بكەن.

6- كات دیاری بكرێت بۆ هەرزەكاران بۆ تەماشاكردنی تیڤی، لێمەگەڕێن بەئارەزووی خۆیان و بۆ ماوەی درێژ دابنیشن بەدیار تیڤییەوە، هەوڵبدەن سیستمێك دابنێن بۆ خوێندن و كۆشش كردنیان، دوای تەواوبوونی ئەركەكانیان با بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، تەماشای تیڤی بكەن.

مۆبایل

هەموومان ئەو ڕاستییە دەزانین كە مۆبایل و ئامێرەكانی تر بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بەرهەمهێنراون و ئاسانكارییەكی زۆریان بۆ كردووین لەژیاندا. بەڵام كاتێك هەر هەمان ئامێر بەخراپ بەكاربهێنین بێگومان نەك هەر سوودی نابێت بەڵكو زیانی زۆریشمان لێئەدات.

ئەمڕۆ مۆبایل بەئەندازەیەك بڵاوە كە زۆر جار بەدەست منداڵانیشەوە دەبینرێت یاخود تاكی واهەیە دوو یان سێ یان زیاتر مۆبایلی هەیە، بەشێكی زۆر لەهەرزەكاران و گەنجانمان بەداخەوە زۆر بەخراپی بەكاری دەهێنن تەنانەت تووشی حاڵەتی خووگیری ( الادمان ) بوون لەسەر بەكارهێنانی ، بێئەوەی لەزیانەكانی بزانن.

دەخوازم لێرەدا بەكورتی قسە لەسەر چەند زیانێكی مۆبایل بكەم كە لەحاڵەتی خراپ بەكارهێنانیدا دووچاری چەندین مەترسیمان دەكەن :

1- ئەو كەسانەی زۆر مۆبایل بەكاردەهێنن یان بەكراوەیی لەتەنیشت سەری خۆیانەوە دایدەنێن لەكاتی نووستندا ئەگەر تووشبوونیان بەوەرەمی شێرپەنجەیی زیاتر دەبێت لەخانەكانی مێشكدا ، خانەكانی مێشكیان زیانی پێدەكەوێت، بەتایبەتی لەمنداڵان و هەرزەكاراندا زیاتر.

2- زۆربەكارهێنانی مۆبایل دەبێتە هۆی خەوزڕان، دیارە خوێندكاران دەبێت كاتێكی تەواو بخەون بۆ ئەوەی مێشكیان بحەوێتەوە توانای وەرگرتن و تەركیز كردنیان هەبێت بۆ خوێندن، بەپێچەوانەوە بێخەوی گرفتی جەستەیی و دەروونی بۆ مرۆڤ دروست دەكات.

3- زۆر بەكارهێنانی مۆبایل دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تەركیز و ئاگایی، بۆیە دەبینین بەشێك لەخوێندكارانی ئەم ڕۆژگارە گرفتی ئەوەیان هەیە و دەڵێن سەیری مامۆستا و تەختەی پۆل دەكەین بەمەبەستی گوێگرتن و تێگەیشتن بەڵام خەیاڵمان دەڕوات، یان دەڵێن لەماڵەوە كاتێك دەمانەوێت كۆشش بكەین زوو ئاگامان لەسەر كتێبەكە نامێنێت. ئەمەش لەڕاستیدا گرفتێكی زۆر دروست دەكات لەبواری خوێندندا.

4- ئەو كەسانەی زۆر مۆبایل بەكار دەهێنن بەبەردەوامی تووشی جۆرێك لەخووگیری دەبن بەجۆرێك كاتێكی زۆریان بەفیڕۆ دەبەن كەهیچ سوودێكیان پێنابەخشێت جگە لەزیان.

5- بەداخەوە هەندێ جار دەبیسترێت كەبەهۆی وێنەی فۆتۆ و ڤیدیۆییەوە چەندین گرفتی كۆمەڵایەتی و توندوتیژی و ناوبانگ زڕاندن ڕوویانداوە كەتێكڕا ڕەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەسەر دەروونی تاكەكان.

6- زۆربەكارهێنانی مۆبایل فشارێكی ئابوری دروست دەكات لەسەر تاك و خێزان، هەندێ جار ئەندامێكی خێزان بەتایبەتی هەرزەكاران پەنا دەبەن بۆ بردنی بڕێك لەیەكەی پەیوەندی لەمۆبایلی خوشك و برا و دایك و باوكانەوە بێ ڕەزامەندی و ئاگاداری خۆیان، كەئەمەش بەلادانێكی ڕەفتاری هەژمار دەكرێت.

بۆ دوور كەوتنەوەی هەرزەكاران لەخراپ بەكارهێنانی مۆبایل دەكرێت بەڕێزتان ڕێنمایی خۆیان و خێزانەكانیان بكەن بەمجۆرە:

1- منداڵان نابێت مۆبایلیان بۆ بكڕدرێت.

2- هەتا بكرێت هەرزەكاران مۆبایلیان نەبێت باشترە، خۆ ئەگەر لەبەر پێویستی بۆی دەستەبەر كرا، دەبێت ڕێنمایی و چاودێری بكرێن، تەنها بۆ كار و كاتی پێویست بەكاری بهێنن نەك هەمیشە بەدەستیانەوە بێت و كاتی پێ بكوژن و خۆیانی پێوە سەرقاڵ بكەن، دەبێت تێبگەیەنرێن كە ئەم ئامێرە بۆ پەیوەندی دروست و كاری پێویست بەكاردێت.

3- نابێت مۆبایل لەژووری نووستندا بەكراوەیی دابنرێت، یان لەتەنیشت

سەرەوە دابنرێت بەبیانووی بەئاگاهێنانەوە بۆ بەیانی ڕۆژی دوایی، چونكە شەۆلە كارۆموگناتیسییەكانی مۆبایل مەترسی زۆری هەیە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ بەتایبەتی منداڵان و هەرزەكاران. دەبێت مۆبایل بكوژێتەوە و بۆمەبەستی بەئاگابوونەوە كاتژمێری ئاسایی بەكاربێت كە بە پیلی قەڵەمی كار دەكات و بێ مەترسییە.

4- مۆبایل بەگوێی چەپ قسەی پێبكرێت باشترە تا گوێی ڕاست.

5- ئەو كەسانەی چاویلكە لەچاو دەكەن و چوارچێوەی چاویلكەكانیان كانزاییە باشتر وایە لەكاتی قسەكردندا چاویلكەكانیان دابنێن چونكە ئەو كانزایەی چوارچێوەی چاویلكەكە شەپۆلە كارۆموگناتیسیەكانی مۆبایلەكە وەردەگرێت و دەیداتەوە ، لەبەرئەوەی چاو نزیكترین ئەندامە بەچاویلكەكە و ناسك و هەستیارە بۆیە ئەم شەپۆلانە بەر چاو دەكەون و چاو كزتر دەكەن.

6- باشتر وایە كاتێك زەنگی مۆبایل لێئەدات، لێبگەڕێن سێ جار زەنگ لێبدات ئەوجا وەڵام بدرێتەوە، چونكە زۆرترین شەپۆلە كارۆموگناتیسییەكان لەزەنگەكانی سەرەتاوە دەردەچێت.

7- ئەگەر خێزان مۆبایلی بۆ كچ و كوڕە هەرزەكارەكەی نەكڕیوە، پێویستە ناوبەناو بەبێئاگای خۆی كەلوپەل و جانتاكەی بپشكنرێت‌، چونكە هەندێ جار دەكەوێتە ژێر كاریگەری هاوڕێ و كۆمەڵی هاوڕێ و دووچاری لادانی دەكەن.

8- هەوڵ بدرێت پەیوەندی كۆمەڵایەتی و سۆزداری ناوخێزان تۆكمە بكرێت تا جگەرگۆشەكانیان دووچاری نامۆبوون نەبن و ناچار نەبن لەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئەم بۆشاییە پڕبكەنەوە.

9- ئەو خەرجییەی دابینی دەكەیت بۆ جگەرگۆشەكەت لێپرسینەوەت هەبێت لەسەری تاكو خۆی ڕانەهێنێت لەسەر كڕینی كارتی تەلەفۆن و زیادڕەوی تێدا بكات، چونكە ئەگەر ڕاهات لەسەر ئەم ڕەفتارە ئەوسا بەهەر شێوەیەك بێت پەیدای دەكات.

پلەی ستەیشن

پلەی ستەیشن یەكێكە لەو یارییە ئەلەكترۆنیانەی لەم ڕۆژگارەدا منداڵان و هەرزەكارانی تووشی جۆرێك لەخووگیری ( الادمان ) كردووە چونكە زۆر سەرنج ڕاكێشە بۆ دنیای ئەوان، بەجۆرێك منداڵ یان هەرزەكار ئەگەر چەندین كاژێر خەریكی ئەم یارییە ئەلەكترۆنییە بێت لەلای ئەو تەنها خولەكێكە. ئێوە بڕوانن تەنانەت منداڵ و هەرزەكار گوێ بەڕەوشی دانیشتن و پاڵكەوتنیشیان نادەن كاتێك ئەم یارییانە دەكەن كە ئایا دانیشتنێكی تەندروستە یان نا، بەداخەوە زۆر جار كاریگەری خراپی دەبێت بۆ كۆئەندامەكانی لەش بەتایبەتی پشت، هەروەها زۆر دانیشتن بەدیار پلەی ستەیشنەوە كاریگەری بۆ چاو دەبێت و چاو لاواز دەكات، هەروەها منداڵ و هەرزەكار تووشی گۆشەگیری دەكات و دایدەبڕێت لەژینگە كۆمەڵایەتییەكەی. جگە لەوەی ئەو سی دییانەی زۆرترین بەكارهێنەری هەیە لەوانەن كە توندوتیژییان تێدا نمایش دەكرێت، ئەم فیلمە توندوتیژییانە كاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەر شەڕەنگێزبوونی منداڵان و هەرزەكاران.

بەداخەوە زۆر جار دەبینین خێزان خۆیان هانی منداڵەكانیان ئەدەن بۆ ئەوەی دابنیشن بەدیار پلەی ستەیشنەوە و گیرۆدەیان دەكەن بەبیانووی ئەوەی بامنداڵ یان هەرزەكار نەچێتە دەرەوە و تێكەڵی منداڵ و هاوڕێكانی نەبێت و ئارام بێت لەماڵەوە، یاخود بۆئەوەی دایك و باوك دانەبڕن لە تەماشاكردنی تیڤی كە خۆیان حەز بەتەماشاكردنی دەكەن، بۆیە گەورەكان دێن تیڤییەكی بچووك و پلەی ستەیشنێك دەكڕن بۆ منداڵ و هەرزەكارەكانیان و ژوورێكیان بۆ جیادەكەنەوە، منداڵ یان هەرزەكارەكە هەتا شەكەت دەبن و خەو دەچێتە چاویان بەتەنیا و گۆشەگیر یاری دەكەن ئەوجا دەخەون، بێئەوەی خێزان ئەم ڕەوشە نادروستە بەهەند وەربگرن.

دەبینرێت منداڵان و هەرزەكاران لەكاتی خوێندنیشدا هەر سەرگەرمی ئەم یارییانەن لەماڵەوە، ڕەنگە یەك كاژێر كۆشش بكات و بخوێنێت بەڵام چوار یان پێنج كاژێر بەدیار پلەی ستەیشنەوە دادەنیشێت، ئەمەش لەڕووی پەروەردەیی و خوێندن و لایەنی كۆمەڵایەتی و دەروونییەوە مەترسی زۆری دەبێت.

هەندێ جار هەرزەكاران پارە و پولێكی زۆر خەرج دەكەن بەمەبەستی كڕینی سی دی بۆ پلەی ستەیشنەكانیان و دەبنە فشارێكی ئابوری بۆ سەر خێزانەكانیان، بەڵام سەیر لەوەدایە خێزان بێ ئاگا بێت لەجۆر و ناوەرۆكی سی دییەكان.

( توێژەرێك ئەزمونێكی ئەنجامدا لەسەر كاریگەری فیلمی توندوتیژی لەسەر ڕەفتاری منداڵان، ئەم توێژەرە دوو گروپ منداڵی هاو تەمەنی ئامادەكرد، هەر گروپە لەهۆڵێكی هاوشێوەدا دانران، هەر گرووپەش كۆمەڵێك بوكەڵە كەرەسەی یاری كردنیان بۆ دانرابوو، گروپێكیان فیلمێكی توندوتیژیان بۆ نمایشكرا و گرووپەكەی تر فیلمێكی زانستی، دوای تەواوبوونی نمایشی فیلمەكان، توێژەر لەڕێی كامێرای چاودێرییەوە كە لەهەردوو هۆڵەكەدا دانرابوو بینی ئەو گرووپەی فیلمە توندیژییەكەیان بۆ نمایشكرا كەوتوونەتە لێدانی یەكتر و توندتیژی نواندن بەرامبەر بووكەڵە و كەرەسەی یارییەكانیان، بەڵام گرووپەكەی تر زۆر بەهێمنانە مامەڵەیان لەگەڵ یەكتر و یارییەكانیاندا دەكرد). لەمەوە كاریگەری ئەو سی دی و فیلمانەی شەڕەنگێزی بەرهەمدەهێنن دەردەكەوێت لەسەر ڕەفتاری منداڵان و هەرزەكاران. هەروەها ئەم ئامێرەش كاریگەری خراپ هەیە بۆ كەمكردنەوەی تەركیز و ئاگایی منداڵان و هەرزەكاران، هەروەها ئەو منداڵانەی زۆر دادەنیشن بەدیار پلەی ستەیشنەوە و كەمتر دەجوڵێن ئەگەری قەڵەو بوونیان زیاتر دەبێت.

خێزان نابێت تەسلیمی خواستەكانی جگەر گۆشە منداڵ و هەرزەكارەكانی ببێت كە چەندین كاژێر دەخوازن بەدیار پلەی ستەیشنەوە دابنیشن و كاتی بەفیڕۆ بدەن و لەخوێندن دوا بەكەون. بۆیە پێویستە خێزان بەمجۆرە ڕەفتار بكەن:

1- كات دیاری بكەن‌ بۆ منداڵ و هەرزەكار بۆ یاری كردن بەپلەی ستەیشن كە ڕۆژانە لەیەك كاژێر تێنەپەڕێت بەتایبەتی بۆ خوار تەمەنی شەش ساڵ.

2- چادێری ئەو سی دییانە بكە كە منداڵەكەت یان هەرزەكارەكەت یاریان پێدەكات و هەوڵبدە فیلمی سوودبەخش و زانستی و تەرفیهی دەستەبەر بكەیت و تا دەكرێت لەفیلمی توندتیژی دووری بخرێنە‌وە.

3- دەبێت منداڵ و هەرزەكار تێبگەیەنرێت كە دوای بەجێهێنانی ئەركی خوێندن و قوتابخانە بۆی دەبێت یاری بكات، نەك ئەركەكانی فەرامۆش بكات لەبەر یاری كردن بەپلەی ستەیشن.

4- هان بدرێن‌ بۆ ئەو یارییانەی جووڵەی جەستەیی تێدایە و كۆمەڵایەتییە بەتایبەتی لەگەڵ هاوڕێكانیدا یاری بكات زۆر باشترە، چونكە لەلایەك فێری ڕێسا كۆمەڵا‌یەتییەكان دەبێت، لەلایەك فێری بەخشین و وەرگرتن و ڕێزگرتن لەمافی بەرامبەر و زۆر بەهای جوانی دیكە دەبێت ، وێڕای ئەمانە لەیاریە جووڵەییەكاندا كارامەییەكانی منداڵ و هەرزەكار گەشە دەكات و بۆ ماسوولكەكانی سوودی زیاتر دەبێت و ئەو ووزە زۆرەی منداڵ و هەرزەكار هەیەتی خەرج دەبێت.

5- دەكرێت لەپرۆسەی پاداشت و سزادا سوود لەم ئامێرە وەربگیرێت، بۆنموونە كاتێك منداڵ یان هەرزەكار سەرپێچی دەكات و ڕەفتارێكی چەوت ئەنجامئەدات ئەم ئامێرەی لێهەڵبگیرێت وەك سزایەك، یان بەپێچەوانەوە كاتێك ئیشێك یان ڕەفتارێكی پەسەند ئەنجام ئەدات ڕێگە بدرێت نیو كاژێر زیاتر یاری بكات و بۆی ڕوون بكرێتەوە كە لەبەر ئەو ڕەفتارە باشە پاداشت كراویت.

6- لەكاتی پشووی هاویناندا، هەر‌زەكاران بەچالاكی بەسوود سەر‌قاڵ بكرێن نەك بەتەنها لەماڵەوە كاتەكانیان بەدیار پلەی ستەیشنەوە بەسەر بەرن.

كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت

ئاشكرایە لای هەمووان كۆمپیوتەریش هاوشێوەی پلەی ستەیشن و ئامێرەكانی دیكە ئەگەر بەباشی بەكارنەیەت هەمان كاریگەری خراپی ئامێرەكانی دیكەی دەبێت. ئەمڕۆ لەدنیادا هێڵی ئینتەرنێت بۆتە خێراترین و باشترین سەرچاوەی زانیاری و پەیوەندی لەنێوان مرۆڤ و كۆمەڵگەكاندا. بەڵام لەهەمان كاتدا ئەگەر بەخراپ سوودی لێوەربگیرێت گەورەترین مەترسی دەبێت بۆ سەر ڕەفتار و بیركردنەوە تاك بەتایبەتی هەرزەكاران، هەروەها زیانێكی زۆریشی دەبێت بۆ سەر دەرووندروستی و تەندروستی تاكەكان.

لەم ڕۆژگارەدا لەڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە هەموو كەسێك دەتوانێت بێ سانسۆر هەرچی دەخوازێت لە بابەت، وێنە، فیلم، دەستی بكەوێت. بۆیە دەبێت خێزان خۆی ڕۆڵی ئەو سانسۆرە ببینێت لەم بوارەدا.

هەرزەكاران و گەنجان ئەگەری تووشبوونیان بە گیرۆدەبوون زۆرە بەتایبەتی گیرۆدەبوون بەئینتەرنێتەوە چونكە بێئەندازە سەرنج ڕاكێشە و وەڵامی بۆ خولیا و خەونەكانی ئەوان پێیە.

ئەمڕۆ لەبازاڕەكانی كوردستان چەندین سەنتەر كراونەتەوە كە گەنجان و هەرزەكاران ڕووی تێدەكەن بۆ ئەوەی بچنە ئەو دنیایەی وەڵامی خواستەكانی ئەوانی پێیە، بۆ هەر كاژێرێك دوو هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت، واتە ئەگەر خێزان كۆمپیوتەر و هێڵی ئینتەرنێتیشیان بۆ دابین نەكەن ئەوا لەدەرەوە بەسانایی دەستیان دەكەوێت. هەرزەكاران و گەنجان بەشێكی زۆر لەكاتەكانیان بەدیار ( چات) كردنەوە بەسەر دەبەن كە كەناڵێكی پەیوەندییە، هەروەها دەگەڕێن بەناو سایتە سێكسییەكان، كەبێئەوەی بەخۆیان بزانن چەندین كاژێر لەكاتیان بەفیڕۆ دەچێت لەمبوارەدا.

هەندێ جار خێزان لەبێ ئاگایی خۆی كۆمپیوتەر و هێڵی ئینتەرنێتی دابین كردووە بۆ كوڕ یان كچە هەرزەكارەكەی و ژووریشی بۆ جیاكردۆتەوە، ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە كە دایكان و باوكان تێیدەكەون، ڕاستە ئەمڕۆ بۆ مەبەستی زانیاری و خۆ پەروەردەكردن دەكرێت سوودی زۆر ببینرێت لەئینتەرنێت بەڵام نابێت بەو شێوازە هەڵانە مامەڵە بكرێت.

پێویستە لەمبوارەدا ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بكرێت :

1- كۆمپیوتەر و هێڵی ئینتەرنێت دەبێت لەشوێنی دانیشتنی گشتی خێزان دابنرێت نەك لەژووری تایبەتی كچ و كوڕە هەرزەكارەكانماندا.

2 دەبێت خێزان چاودێری ئەو سایتانە بكات كە هەرزەكارەكانیان بەرخوردی لەگەڵ دەكەن.

3- دەبێت خێزان چاودێری پەیوەندییە ئەلەكترۆنییەكانی ڕۆڵەكانی بێت چونكە هەندێ جار دەنگ تۆمار دەكرێت و وێنە و زانیارییەكانی ناو كۆمپیوتەر دەدزرێت دواتر وەك چەكێك بەكاردەهێنرێت بۆ فەرزكردنی خواستی كەسی بەرامبەر.

4- ئەگەری ئەوە دەبێت لەڕێی پەیوەندییە ئەلەكترۆنییەكانەوە كچ و كوڕی هەرزەكار بكەونە ژێر كاریگەری كەسانی بەدڕەوشت و بەلاڕێ و هەڵەیاندا بەرن.

5- دەبێت كات دیاری بكرێت بۆ چوونە سەر كۆمپیوتەر.

6- ئەو كەسانەی بەرامبەر شاشەی كۆمپیوتەر دادەنیشن دەبێت بەچەند خولەكێك بۆ ماوەی چەند چركەیەك چاویان لابەن لەسەر شاشەكە و سەیری خاڵێكی دوور بكەن لە ژوورەكەیاندا.

7- هەرزەكاران تووشی نامۆبوون و گۆشەگیری دەبن بەهۆی زۆر بەكارهێنانی ئینتەرنێتەوە، بۆیە دەبێت خێزان هانیان بدات بۆ تێكەڵبوون و سەرقاڵبكەن بە چالاكی بەرهەمدارەوە.

8- دەبێت خێزان زوو زوو هۆشیاری بداتە ڕۆڵەكانی خۆی لەخراپ بەكارهێنانی ئەم ئامێرە و جەخت لەلایەنە باشەكانی بكاتەوە.

Tags: ئێرانبازرگانیپزیشکته‌ندروستیجام کوردیدوکتۆر جام کوردی یه‌که‌مین گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستانگه‌شت و گه‌شتیاریگۆڤارهاورده‌کاریهه‌رێمی کوردستانهه‌نارده‌کاریهه‌واڵه‌کان
Previous Post

کۆنفرانسی نیشتمانی توندووتیژی دژ به‌ ئافره‌تان له‌ کرماشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

Next Post

خواردنی ته‌ندروست مرۆڤ جوانتر ده‌رده‌خات

RelatedPosts

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک
دسته‌بندی نشده

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک

شوبات 25, 2025
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328

ته‌مموز 18, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324

حوزه‌یران 20, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 323
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 323

حوزه‌یران 12, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 322
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 322

حوزه‌یران 7, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 321
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 321

حوزه‌یران 2, 2023
Next Post

خواردنی ته‌ندروست مرۆڤ جوانتر ده‌رده‌خات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

حوزه‌یران 6, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025

Recent News

ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

حوزه‌یران 6, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

حوزه‌یران 6, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020