چه‌ند پسپۆڕێكی چینی پاش ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك جۆره مادده‌یه‌كی خۆراكی ئاشكرا ده‌كه‌ن كه هۆكاره بۆ درێژبوونی ته‌مه‌ن و ئه‌گه‌ری مردنی له‌ناكاو كه‌مده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له په‌كینی پایته‌ختی چین له‌سه‌ر نیو ملیۆن كه‌س ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 30 بۆ 79 ساڵیدا بووه و ماوه‌ی چوار ساڵ چاودێری باری ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه و جۆری خۆراكه‌كانیان كراوه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كهولییه‌كان نه‌خۆشی وكاریگه‌رییه بۆماوهكانیان لای به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه به هه‌ند وه‌رگیراوه.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه 3 بۆ حه‌وت جار خواردنه تونه‌كان ده‌خۆن به تایبه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی بیبه‌ری توون له‌پێكهاته‌كه‌یدایه كه‌متر توشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه و هه‌ناسه توندی ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری مردنیان به‌ڕێژه‌ی %14 كه‌مده‌بێته‌وه به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی گرنگی به خواردنی تون ناده‌ن.
پسپۆڕه‌كان هۆكاری ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌گێڕنه‌وه بۆ بونی مادده‌ی كاپسین له خۆراكه تونهكاندا كه مادده‌یه‌كی دژه هه‌وكردنه و له‌ش له چه‌ند كێشه‌یه‌ك ده‌پارێزێت.