بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە 21 ی نیسان سەردانی بەغدا دەکات.
بڕیارە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە یوری بوریسۆف جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا بکات.
جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی وڵاتەکەی و عێراق لە بەغدا دەکات./.