بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەکرێت مێوژ بە تەنیا بخورێت یان تێکەڵ بە خواردنەکانی دیکە وەک کێک یان نانی بەیانی بکرێت.
لێرەدا ئاماژە بە چەند سوودێکی خواردنی مێوژ دەدرێت:
بۆ خانمانی دووگیان خواردنی مێوژی ڕەش بەسوودە و یارمەتی گەشەی کۆرپەلە دەدات، بەڵام ئەگەر شەکرەت هەبێت باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.
مێوژ کاریگەری لە سەر جوانی پێست هەیە و توندی دەکاتەوە و ساف و گەشاوە دەریدەخات.
یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی تووشی لاوازی سکێسی بوون و وزەیەکی باشیان پێدەبەخشێت.
بۆ چارەسەرکردنی کەم خوێنی بەسوودە، بە تایبەت لە کاتی سوری مانگانە بۆ خانمان بەسوودە و وزە بە جەستەیان دەبەخشێت.
بۆ منداڵ بەسوودە، جەستەی بەهێز دەکات، ئاستی سەرنجی بەرزتر دەکاتەوە.
ڕۆژانە خواردنی مێوژ هۆکارێکە بۆ بەهێزبوونی مێشک./.