بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە ئێران و سعوودیە دەیانەوێت لەم مانگەدا دیسانەوە کۆببنەوە.
ڕۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسان و چەند سەرچاوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاندووە کە بەرواری بەڕێوەچوونی وتووێژەکان کە بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەر دوو لایە، هێشتا دیاری نەکراوە./.