بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا سەید حوجەتوڵا قورەیشی جێگری وەزیری بەرگری ئێران لە شاری بەغدا لە گەڵ فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو وڵات بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
ماڵپەڕی حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە کە فەیاز لە گەڵ جێگری وەزیری بەرگری ئێران سەبارەت بە پتەوکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەر دوو وڵات وتووێژی کردووە.
جێگری وەزیری بەرگری ئێران هەروەها ستایشی هەوڵەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبیی لە شەڕی دژ بە تیرۆر کرد./.