بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی هەرە باش لە گەڵ شا مەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان بەڕێوەچووە.
زەریف ڕایگەیاند: خاڵێکی سنوری نێوان هەر دوو وڵات کرایەوە و یادداشتێکی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە کردنەوەی بازاڕچە سنورییەکان واژۆ کرا.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکارییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگی ناوچەیی لە سەر ئەفغانستان، فەڵەستین و بەرەنگاربوونەوەی ئەوانەی دژی موسڵمانان، ڕێکەوتن کرا./.