بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەڤیگدۆر لیبەرمەن وەزیری پێشووی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی و سەرۆکی حیزبی ئیسرائیل ماڵی ئێمەیە، لە تویتێکدا هەڵوێستی خۆیی لە سەر تەقینەوەی نزیک وێستگەی ناوەکی دیمۆنا لە باشوری فەڵەستینی داگیرکراو ڕاگەیاند.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توێتەر ڕایگەیاند: هەلومەرجێک کە تێیدا مووشەکێک بە کڵاوەی 200 کیلۆیی ئاراستەی ئیسرائیل دەکرێت، دەیتوانی جۆرێکی دیکە بێت.
لیبەرمەن پاشان بە توندی ڕەخنەی لە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی گرت.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەو مووشەکە لە خاکی سوریاوە ئاراستە کراوە و نزیک وێستگەی ناوەکی دیمۆنای تەقاندووەتەوە و لە وەڵامی ئەمەش شوێنی هەڵدانی مووشەکەکە لە سوریا بۆردومان کراوە./.